وه‌زاره‌تی پلاندانان: ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاریش، پێدانی موچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیه به هاوڵاتیان. عه‌بدولزه‌هرا هینداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاند، ئه‌نجامی ڕاپرسی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بارودۆخی ژیان كه تایبه‌ته به هه‌ژاری، هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتوه، چونكه قۆناغی یه‌كه‌می ڕاپرسییه‌كه له كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كۆتایی دێت، ئه‌مه‌ش دوای شه‌ش مانگ له ده‌ستپێكردنی راپرسیه‌كه كه له مانگی ته‌مموزی ساڵی ڕابردو، له كاتێكدا قۆناغی دوه‌م له سه‌ره‌تای ساڵی 2024 ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی شه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕوانییه‌كان ئاماژه‌ن بۆ دابه‌زینی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له به‌رامبه‌ر پاشخانی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر، له‌نێویاندا تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی كردوه له پاڵپشتیكردنی دارایی چینه هه‌ژاره‌كان له‌ڕێگه‌ی باشتركردنی داهات. ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، جگه له لایه‌نی ئاسایشی خۆراك، كه به به‌رده‌وامی سه‌به‌ته‌ی خۆراك له‌ڕێگه‌ی فۆڕمی خۆراكی مانگانه‌وه دابه‌شده‌كرێت، كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی رۆژانه به‌ته‌واوی مسۆگه‌ر كراون، هه‌مو ئه‌مانه‌ش وایانكردوه، دۆخێكی دڵنیایی به‌كاربه‌ر له‌ناو تاكه‌كان و به‌تایبه‌ت هه‌ژاران دروست ببێت.
