سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە بەدیجتاڵکردنی پرۆگرامی زانکۆکان کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لە پێویستی دیجیتاڵكردنی زانكۆكان و پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی وانەوتنەوەیان لە ڕێگەی هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆ نێودەوڵەتییەكان كردەوە، جەختی لە گرنگی پاڵپشتیكردنی خوێندكارە بەڕێزەكان و پەرەپێدانی تواناكانیان كردەوە. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند كە “سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە سەرۆكی زانكۆكانی قادسیە و سامەڕا و كازم جبور و سەباح عەللاوی كرد”. له میانی دیداره كه دا سه ڕۆك كۆمار جه ختی له “گرنگی ڕۆڵی زانكۆكانی عێراق كرده وه له چه سپاندنی كولتوور و ناسنامه ی نه ته وه یی له سه ڕ بنه مای پیرۆزكردنی چه مكی هاووڵاتیبوونی باش و پیرۆزكردنی بنه ما و به ها دیموكراسییه كان له وڵاتدا”، جه ختی له “پێویستی ئۆتۆماتیكیكردنی زانكۆكان كرده وه ”. و پەرەپێدانی مەنهەجی وانەوتنەوەیان لە ڕێگەی هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆ نێودەوڵەتییەكان و ناوەندە زانستی و توێژینەوەكان نێودەوڵەتی”. لە راگەیندراوەكە ئاماژە بەوە كراوە كە "گرنگی پاڵپشتیكردنی خوێندكارە بەڕێزەكان و پەرەپێدانی تواناكانیان و ڕێنماییكردنیان و پاڵنەركردنیان بۆ ئەوەی ببنە پێشەنگ و بنیاتنەر كە توانای وەرگرتنی بەرپرسیارێتی هەبێت و بەشداریكردن لە گەشەپێدان و پێشكەوتنی وڵات لە هەموو بوارەكاندا". لە بەرامبەردا سەرۆكی زانكۆكانی قادیسیە و سامەڕا “پوختەیەك لە دەستكەوتەكانی هەردوو زانكۆ و پلانی داهاتوویان بۆ فراوانكردنی بوارەكانی توێژینەوەی زانستی و خوێندنی دەرچووان و پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن و ئەكادیمی”یان خستەڕوو.
