فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی سەرکردە سەربازی و ئەمنییەکان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی کرد کە تیایدا سەرکردەکانی پێکهاتە و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی لەخۆگرتبوو،
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی ئەو هێرشە کرا کە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکای لە عێراق کردە ئامانج لەگەڵ ئەو پێشێلکارییانەی کە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیری وڵاتەکە و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی عێراق دەکاتە ئامانج."
ئاماژەی بەوەکرد"هەر لەکۆبوونەوەکەدا، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گوێی لە کورتەیەک گرت سەبارەت بە پێشکەوتنی لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە یاری بە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکەن و ڕادەستکردنیان بە لایەنە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن".
وتیشى”سودانى فەرمانی کرد لێکۆڵینەوە ئەنجام بدرێت لەگەڵ کەسە کەم تەرخەمەکانی ئەو هێزەی کەوا پارستنی ئاسایشی ئەو ناوچەیەیان پێ سپێدراوە و تیرۆریستان لە هێرشەکەدا بەکاریان هێناوە بۆ ئەوەی سزایان بەسەردا بسەپێنرێت".
له راگەیاندراوەکە هاتوور"فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختی لەوە کردەوە کە هێرشکردنە سەر هەر نێردەیەکی بیانی یان بنکەیەکی دیپلۆماسی تاوانێکی تیرۆریستییە و ئەنجامدەر بە ئەوپەڕی سزا دەگەیەنێت و ئاماژەی بە پابەندبوونی بەردەوامی حکومەت کرد بۆ پاراستنی هەموو نێردە دیپلۆماسییەکان و کارمەندەکانیان لە عێراق و هەرگیز کەم تەرخەم نابن لە ڕووبەڕووبوونەوەی لە یاسا دەرچووەکان کە ئاسایشی عێراق دەخەنە مەترسییەوە و زیان بە ناوبانگی دەرەوەی دەگەیەنن،"
