المطلع
عاجل

post-image

سودانى بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەکات


17:57 عێراق
2023-12-09
36862

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئامادەی کۆنفرانسی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بوو کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەر و دەروونییەکانەوە لە وەزارەتی ناوخۆ لە باڵەخانەی وەزارەت بەڕێوەچوو ، داواشی لەسەرۆكایەتی كۆماركرد كە سەرجەم سزاكانی لەسێدارەدان بۆ دۆسیەكانی مادە هشبەرەكان پەسند بكات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەشداریی لە كۆنفرانسی ساڵانەی دژە ماددە هۆشبەرەكان كرد، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرییە دەروونیەكان بەڕێوەچوو لە وەزارەتی ناوخۆ لە باڵەخانەی وەزارەت،  باسیان لە مەترسییە جدییەكانی بەڵاكە كرد كە ماددە هۆشبەرەكان لەسەر تاك و كۆمەڵگا، و میكانیزمەكانی چارەسەركردنیان.
سەرۆك وەزیران لە وتارێكدا كە پێشكەشی كرد كە هەوڵەكانی وەزارەتی ناوخۆی بەرز نرخاند بۆ ئەنجامدانی ئەم كۆنفرانسە گرنگە، كە ئامانج لێی چارەسەركردنی یەكێك لە كێشە جددیەكانی عێراق و جیهانە، كە كێشەی ماددە هۆشبەرەكانە كە بووەتە هەڕەشەیەكی ڕاستەقینە و مەترسییەكی نزیك بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆیی ونەتەوەی وڵاتان.
ڕوونیشیكردەوە : ماددە هۆشبەرەكان پەیكەری كۆمەڵایەتی هەڵدەوەشێننەوە، لە ئەنجامدا زیانی ئابووری لێدەكەوێتەوە، هەروەها ژینگەیەك بۆ تاوان دەڕەخسێنن، جگە لەوەی مەترسییان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی هەیە، بەو پێیەی بازرگانی مادەی هۆشبەر بووەتە دووڕیانێكی نێودەوڵەتی، باند و ڕێكخراوە سنووربەزێنەكان تێیدا بەشدارن، و یەكێكە لە گرنگترین سەرچاوەكانی دارایی بۆ گروپە تیرۆریستییەكان، كە پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگی بەرز لە نێوان وڵاتان بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانیان.
داواشی لە سەرۆكایەتی كۆمار كرد هەموو حوكمەكانی لەسێدارەدان بۆ ئەو كەسانەی كە بە دۆسیەی مادەی هۆشبەر سزا دراون، كە بوونەتە كۆتایی لە جێبەجێكردنی یاساكەدا پەسەند بكات و وەك نموونەیەك بێت بۆ هەموو كەسێك كە بوێری هەڕەشەكردن لە ئاسایشی وڵات وخەڵكەكەی.
سودانی ڕاشیگەیاند :  لە میانی كۆنفرانسەكەدا كە حكومەت كاری كرد بۆ هەمەچەشنكردنی میكانیزمەكانی چارەسەری ماددە هۆشبەرەكان، و یەكەم هەنگاوەكانی بریتی بوو لە بەستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەغدا  و پاریزگاكان لە بارەگای گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەكانەوە لەبری فەرماندەیی پۆلیس، بە مەبەستی بۆ بڕیاردانی یەكلاكەرەوەی ناوەندی، ئاماژەی بەوەشكرد: شوێنەكانمان لە وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكە تەرخانكرد و دەسەڵاتی گشتی بۆ كاروباری ماددە هۆشبەرەكان بۆ نۆژەنكردنەوەی بارەگا و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل و كلینیكەكان بۆ نۆژەنكردنەوەی ئالوودەبووان و بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پێویستە كێشەی ماددە هۆشبەرەكان لایەنی مرۆیی لەخۆبگرێت پێش لایەنی سزادان، هەروەها ئەنجامی گرنگمان لە بواری چارەسەركردن و چاككردنەوەی بەكارهێنەران و ئالوودەبووان بەدەست هێناوە، ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە ستراتیژێكی نیشتمانیمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستپێكردووە بۆ ساڵانی 2023-2025.
ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنە تایبەتەكان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەكانی ساڵی 2017 و یاسای دەزگای كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان پێكهێنراون و ئاماژەی بەوەشكرد :چارەسەركردنی كێشەی ماددە هۆشبەرەكان لە نەهێشتنی هۆكارەكانییەوە سەرچاوە دەگرێت، بە دابینكردنی ژیانێكی ئازاد و شكۆمەندانە و هەلی كار بۆ گەنجان و پاراستنیان لەم بەڵایە.
جەختیشی كردەوە كە پێویستە هەموو هەوڵەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەكان كۆبكرێنەوە، لە ڕێگەی بەكارهێنانی ڕێنمایی ئایینی و كۆمەڵایەتی، ئاماژەی بەوەشكرد كە دەكرێت تیمێكی پاڵپشتی  بۆ هێزە ئەمنییەكانی پەیوەندیدار بە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان پێكبهێنرێت، كە پێكهاتبێت لە وەرزشكاران، هونەرمەندان، ئەكادیمیەكان، و كەسایەتییە ناودارەكانی سۆشیال میدیا.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی ناوخۆ هێڵی پێشەوەی یەكەمی شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەكان پێكدەهێنێت، كە هاوشێوەی شەڕی ئێمەیە دژی تیرۆر، جەختیشیكردەوە پێویستە پلانە ئەمنییەكان نوێبكرێنەوە، و ئەدای دەزگا كارامەكان دەبێت لەلایەن بەشداریكردنیان لە خولەكانی ڕاهێناندا و سوودوەرگرتن لە نوێترین پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەكان.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە بە ڕێزەوە لە بەردەم ئەو قوربانیدانانەی ئەندامانی وەزارەتی ناوخۆ لە شەڕی دژە ماددە هۆشبەرەكاندا وەستاوین، هەروەها هەڵوێستی بوێرانەی دەسەڵاتی دادوەریمان لەم شەڕەدا لەبیرە، وەك چۆن ڕووبەڕووی هەڕەشەی باندەكانی ماددە هۆشبەرەكان بوونەتەوە وبە شانازییەوە شەهید، دادوەر ئەحمەد فەیسەڵ ساعدی كە پسپۆڕە لە دۆسیەكانی ماددە هۆشبەرەكان، كە لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی كەسانی نوقمبووی تاوان بوون شەهید بوو،  رووبەڕووی تاوانبارەكانی بەرپرسیار لە لافاوكردنی وڵات بە ماددە هۆشبەرەكان بوەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 1480
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 2641
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 3846
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 3168
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3833
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4503
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3459
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4377
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 3924
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4425
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4478
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4664
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5168
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4240
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5895
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8054
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 6008
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7181