پشتیوان سادق:حکومەتی هەرێم درێغی نەکردوە لە گەیشتن بە ئەنجام لەگەڵ بەغدا
وەزیری ئەوقاف و کاروباری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم درێغی نەکردوە لە گەیشتن بە ئەنجام لەگەڵ بەغدا، ئەگەر دەوڵەتی کوردی دابمەزرایە پێویستیان بە بەغدا نەدەبو، بەرپرسانی بەغدا باوەڕیان بە رێککەوتن و دەستور نییە و ئامانجیان ئەوەیە هەژمونی سوننە و کورد کەمبکەنەوە.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان درێغی نەکردوە لە گەیشتن بە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی بەغدا، ئەگەر عێراق رێگەی بدایە دەوڵەتی کوردی رابگەیەنرێت هیچ پێویستیان بە بەغدا نەدەبو.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە لەسەر حکومەتی بەغدا پێویستە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکات، یاخود رێگەیان پێبدات دەوڵەتی کوردی دابمەزرێنن، بەرپرسانی بەغدا بڕوایان بە دەستور و رێککەوتن نییە، ئامانجیان ئەوەیە بە زۆرینەی خۆیان هەژمونی سوننە و کرد کەمبکەنەوە.
پشتیوان سادق ئەوەشی خستەڕو، لە نزیکترین کاتدا شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و گفتوگۆ بەکاردەهێنن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، مێژو سەلماندویەتی بە ئاڵۆزی کێشەکان چارەسەر ناکات، کێشەکانیش چارەسەر نەکرێت دۆخی عێراق خراپتر دەبێت.
