ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران: ئامێره‌كانی ژماردن تێكچون و به ده‌ست ده‌نگه‌كان جیا ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی عێراق رایگه‌یاند؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ژماردنی ده‌نگه‌كان كێشه‌یان تێدایه، به‌شێك له سندوقه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سه‌نته‌ری وردبینی و به ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند؛ به‌پێی یاسای ژماره 4ـی ساڵی 2023، گه‌ر تا شه‌ش كاتژمێر ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان نه‌نێردرێن، ئه‌وا سندوقه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سه‌نته‌ری وردبینی و به ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه كه تا ئێستا ده‌نگه‌كان له به‌شێكی بنكه‌كان نه‌نێردراون و هۆكاره‌كه‌یشی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كێشه‌ی هونه‌ری له ئامێره‌كاندا و ده‌ڵێت: له‌لایه‌ن كۆمپانیا كۆرییه‌كه‌وه ئاگاداركردنه‌وه‌مان بۆ هاتوه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه ده‌ست ده‌كه‌ن به گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌پێی پارێزگاكان بۆ سه‌نته‌ری وردبینی كۆمیسیۆن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستییان بۆ ده‌كرێت و دواتریش ئه‌نجامه‌كان ده‌نێردرێن بۆ پۆلێن‌كردن و وه‌رگرتن.
