هیچ ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ڕێوه ناچێت
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڕیاری دا هیچ ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ڕێوه نه‌چێت به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی سۆران كه ژماره‌یه‌ك قوربانی و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران رایگەیاند: بۆ رێزگرتن لە قوربانییانی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی رۆژی 8/12ی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە سۆران، بریاردرا هیچ ئاهەنگ و بۆنەیەکی سەری ساڵ لە ئیدارەی سۆران بەڕیوەنەچێت.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵ وەک هاوخەمییەک ده‌بێت لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و رێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانییان.
رۆژی 8/12ی ڕابردوو لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە سۆران، 14 هاووڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
