ده‌سته‌ی باجی عێراق: لە ماوەی نۆ مانگدا به‌ڕێژه‌ی 150% داهاتمان زیادی كردوه
ده‌سته‌ی گشتی باجی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی نۆ مانگی ئه‌مساڵدا داهاتی ده‌سته‌كه‌یان گه‌یشتۆته پێنج ترلیۆن و 500 ملیار دینار به‌وه‌ش رێژه‌ی زیادبونی باج له‌مساڵدا بۆ 150% به‌رزبۆته‌وه.
عه‌لی وه‌عد عه‌لاوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی باجی عێراق ڕایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی ڕابردودا خۆدزینه‌وه له پێدانی باج هه‌بوه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردوه".
وتیشی، "ده‌سته‌كه‌یان ده‌سه‌ڵاته‌كه ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ستهێناوه، له ماوه‌ی نۆ مانگدا گه‌شه‌ی داهاته‌كان نزیكه‌ی 150% بوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "داهاته‌كانی ده‌سته‌ی گشتی باج له ساڵی ڕابردودا دو ترلیۆن و 700 ملیار بو، به‌ڵام له ماوه‌ی نۆ مانگی ڕابردودا زیادیكرد، به پاڵپشتییه‌كی زۆری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی، نزیكه‌ی پێنج ترلیۆن و 500 ملیار دینار داهاتمان به‌ده‌ستهێناوه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌و ڕێژه‌یه زۆره‌ی داهاتی به‌ده‌ستهاتوه به‌ڵگه و ئاماژه‌یه بۆ نه‌بونی خۆدزینه‌وه له باج و سه‌ركه‌وتویی هه‌نگاوه‌كان له‌و روه‌وه".
