سەرۆکی یەکێتی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکان پەیامێکی بڵاوکردەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگهیاند، دەبێت قۆناغی نوێی كاركردنیان له كهركوك و ناوچه جێناكۆكهكان، هەنگاونان بێت بە ئاڕاستەی قوڵكردنەوەی ئاشتی و ئاوەدانیی زیاتر لە ناوچەكە، دهشڵێت، "پێکەوە لەگەڵ برا عەرەبەکانمان بە شیعەو سونە، برا تورکمان و هەمو نەتەوە و پێکهاتە رەسەنەکانی تر کاردهکەین بۆ بنیادنانی داهاتویەکی گەشتر کە خەڵكە خۆشەویستەكەمان چاوەڕێی خزمەتی زیاتر و ژیانێكی شایستەترمان لێدەكەن".
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئهمڕۆ ههینی له پهیامێكدا لهبارهی راگهیاندنی فهرمی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكانی عێراق، رایگهیاند، "کوردستانیانی خۆشەویست لە کەرکوك، خانەقین، مەندەلی، مەخمور، دەشتی نەینەوا، شەنگال و دوزخورماتو، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنتان لێدەكەم و شانازی بەو رۆحییەتە نەتەوەیی و نیشتمانییەتانەوە دەكەم كە لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نیشانتاندا و شانازییەكی ترتان لەمێژودا نوسییەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "دوپاتكردنەوەی كوردستانیبونی ناوچە دابڕێنراوەكان و هەڵبژاردنی یەكێتیی وەك نوێنەری راستەقینەی خۆتان، وانەیەكی مێژوییە و لەبیری ناكەین، ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئێمەیە بەرامبەر دڵسۆزیتان وەفاداربین و بارتەقای خۆڕاگریتان، خزمەتتان بكەین، ئەوەی سەرۆك مام جەلال بۆ كەركوكی كرد لە خزمەتكردن و قوڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان، درێژەی پێدەدەین و بەشوێنپێی ئەودا هەنگاو دەنێنین".
بافڵ جەلال تاڵەبانی دهڵێت، "سوپاسی تایبەتی دەنگدەرانمان دەكەین لە هاونیشتمانیان و سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانیتر كە هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانەیان هەڵبژارد، دڵنیاتان دەكەم لەجێی ئومێدی ئێوە و دڵسۆزیتاندا دەبین، هەروەها هەوڵ و شەونخونی كادرانمان بەرزدەنرخێنین لە رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەنگدان و پێزانینیان ئاڕاستە دەكەم".
ئهوهشی خستوهتهڕو، "دەبێت قۆناغی نوێی كاركردنمان، هەنگاونان بێت بە ئاڕاستەی قوڵكردنەوەی ئاشتی و ئاوەدانیی زیاتر لە ناوچەكە، دەست بە چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالەوە بگرین و رێز لە هەمو بیروبۆچونە جیاوازەکان بگرین، پێکەوە لەگەڵ برا عەرەبەکانمان بە شیعەو سونە، برا تورکمان و هەمو نەتەوە و پێکهاتە رەسەنەکانی تر کاربکەین بۆ بنیادنانی داهاتویەکی گەشتر کە خەڵكە خۆشەویستەكەمان چاوەڕێی خزمەتی زیاتر و ژیانێكی شایستەترمان لێدەكەن و ئێمەش بەڵێن دەدەین کە درێغی نەکەین و لەخزمەتیاندابین".
