ڕاگەیەندراوێک لە یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستانەوە سەبارەت بە هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر کوردستان
یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر بارەگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامە و تەنها زیان بە پێگەی هەرێم و ئارامی هاوڵاتیان دەگەینێت.
یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویان کردەوە، ماوەیەکە دەستێک دەیەوێت ئاسایشی هەرێم و هێزی پێشمەرگە بکاتە ئامانج ، لەرێی درۆنەوە زیان بە پێگەی کوردستان بگەینێت و ئارامی هاوڵاتیان تێک بدات
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوان لە یەکێتی زانایانەوە بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە هێرشانە دەکەن، هێزی پێشمەرگە بەو پێیەی پارێزەری کوردستانە لە سەنگەری پێشەوەی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆرە و داعشی تێکشکاند و کوردستانیش لانکەی پێکەوەژیان و لانەی ئاوارەو لێقەوماوان بوە، ناکرێ بکرێتە ئامانجی کردەی تیرۆریستی.
ئەوەشخراوەتەڕو، پاراستنی سەقامگیری کوردستان ئەرکی هەمو لایەکە، ئەو جۆرە هەوڵە تێکدەرانە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامە، و ئاماژەیەکی مەترسیدارەو هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی تەواوی عیراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردو گروپە چەکدارەکانی عێراق لە رێگەی زنجیرە هێرشێکەوە بارەگای وەزارەتی پێشمەرگە و بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریان بە ئامانج گرت
