سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و دانمارك دەكاتەوە
سەرۆك كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێداگری لەسەر پێویستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و دانمارك لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەشدا كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماردا هاتووە، سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە كریستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق كرد .
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە پێویستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و دانیمارك لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەش بە شێوەیەك كردەوە كە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست بەدەستبهێنێت.
ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات بۆ پشتیوانی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان لە دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی كرد.
لای خۆیەوە باڵیۆزی دانیمارك دووپاتكردەوە كە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ هەوڵەكانی عێراق بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەكەی، و پەرۆشی بۆ چەسپاندنی پەیوەندییە دۆستانە و هاوكارییەكان بە شێوەیەك كە خزمەت بە خواستەكانی گەلانی عێراق و دانیماركی بكات.
هەروەها كریستیان تۆرنینگ پێشكەشكردنێكی سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی شاژن مارگریتی دووەم لە تەختی پاشایەتی بۆ شازادەی جێنشین فرێدریك هێنریك و مەراسیمی تاجە گوڵینەی داهاتوو پێشكەش كرد.
