المطلع
عاجل

post-image

بەغدا لەبەرامبەر هەڕەشەکاندایە....هەولێریش نکۆڵی لەنەبوونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ناکات


21:56 تایبەت بە (المطلع)
2024-01-25
109875

قسەکردن لەسەر پەیوەندییەکانی سەرکردایەتی کورد لەگەڵ ئیسرائیل لەدایک بووی ئەمڕۆ نییە، تەنانەت لە دەیەکانی ڕابردوودا و  زیاتر لە چەند جارێک باس لە بوونی پەیوەندی نێوان سەرکردایەتی کورد و ئیسرائیل کراوە.

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، دەبینین کە پەیوەندییەک هەیە لە نێوان موسادی ئیسرائیلی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد لەو کاتەدا، وەک ئەوەی ئێمیر ئەمیت، سەرۆکی موسادی ئیسرائیلی ئەو کاتە،لەگێڕانەوەکانیدا ئاماژەی پێکردووە، باسی لەو پەیوەندییە کردووە و  ئاشکرا کردووە کە لەگەڵ سەرکردایەتی کوردا هەیەتی. 
جێی ئاماژەیە ئەمیت بە ئەندازیاری ئەو پەیوەندییانە دادەنرێت کە لەلایەن کامەران بەدرخانەوە ڕێکخراون و ئەم پەیوەندییە لە سەرەتادا سنووردار و ناڕاستەوخۆ بوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرۆکی موساد لەو کاتەدا ولە ساڵی 1966 سەردانی ڕێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردی مەلا مستەفا بارزانی کردووە  و کۆبوونەوەکە لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بەڕێوەچووە.

سەرۆکی موساد هەوڵیدا ئامانجەکانی ئیسرائیل لە عێراق لە ڕێگەی دوو ئامانجەوە بەدەست بهێنێت، یەکەمیان لاوازکردنی تواناکانی سوپای عێراق بوو لە ڕێگەی شەڕەوە و دووەمیان کۆکردنەوەی زانیاری بوو دەربارەی سوپای عێراق.
بەپێی سەرچاوەکان ئەم پەیوەندییە زیاتر گەشەی کرد، تا ئەو ئاستەی پێگەی موساد لە هەولێر دابمەزرێت.
پەیوەندی نێوان سەرکردایەتی کورد و ئیسرائیل هێشتا بەردەوامە و پەیوەندییەکانیان لەسەر بنەمای هەواڵگرییە، بەڵام لەگەڵ دامەزراندنی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوانیان لە ڕێگەی تورکیا و ئوردن نزیک بووەوە.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای ساڵی 2014، حیزبەکەی بارزانی نەوتی هەرێمی لە ڕێگەی تورکیاوە فرۆشتووە بە ئیسرائیل، کە بە بەهێزترین وڵات دادەنرێت بۆ کڕینی نەوتی کوردستان، ولە ڕێگەی بازرگانانەوە ئەنجام دەدرێت کە تۆمەتبار دەکرێن بەوەی پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە و ڕێککەوتنی فرۆشتنی نەوت ئەنجام دەدەن.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، کە لە ڕۆژنامەی فاینانشێڵ تایمز بڵاوکراونەتەوە، ئیسرائیل بە تەواوی پشت بە نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەبەستێت، کە تێیدا هاوردەکردنی گەیشتووەتە 75٪، کە بەلایەنی کەمەوە 19 ملیۆن بەرمیل نەوتە لە ساڵێکدا.

بەڵام بەرپرسانی هەرێم ئەو ڕاپۆرتانەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند کە نەوت دەفرۆشن بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و بەدەستهێنانی موچەکانیان.

لە شەڕی ئەم دواییەی نێوان حەماس و ئیسرائیل و تاوانەکانی سوپای ئیسرائیل دژ بە گەلی فەڵەستین، لەوانە کوشتنی خەڵکی بێتاوان،  هیچ ئیدانەکردنێکی سەرکردایەتی کوردمان لە هەولێر لەسەر ئەم تاوانانە بەدی نەکرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە سەرکردایەتی کورد لە هەولێر کەمتەرخەمە بەرامبەر بە دۆزی فەلەستین.
بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی کە ئاماژەمان پێکرد، هەروەها چەند هۆکارێکی دیکە کە ئاژانسی هەواڵی موتەڵع لە ڕاپۆرتێکی پێشوودا لە بیستی کانوونی دووەمدا ڕوونی کردەوە، دەتوانین بڵێین کە هەموو ئەمانە نیگەرانی لەنێو بەرهەڵستکارانی دژە ئیسرائیل وەک ئێران و گروپە چەکدارەکانی عێراق دروستکردووە.

ئەمە ئەو شتەیە کە ناوچەکە دەکاتە ئامانجێک بۆ ئەو وڵاتانەی دوژمنایەتی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ڕادەگەیەنن، دوایینیان لە شەوی شازدەی ئەم مانگەدا ڕوویدا کە تیایدا سوپای پاسدارانی ئێران ماڵی بازرگان (پێشڕەو دزەیی)یان لە هەولێر بۆردومان کرد کەبەوتەی ئێران بارەگای موسادە،و پاساوی بۆردومانەکەی داوە کە (پێشڕەو دزەیی) سیخوڕی موسادی ئیسرائیلییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیرییەکەی و ئێران مافی خۆیەتی بەرگری لە ئاسایشی خۆی بکات.

ئەگەری هەیە لەداهاتوودا بۆردومانکردنی هاوشێوە لەلایەن ئێران و لایەنە چەکدارەکانەوە لە عێراق دووبارە بکرێتەوە، ئەگەر حکومەتی کوردستان دڵنیایی بە هەمووان نەدات کەپەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل وبارەگای لەهەرێم نییە.

بە تایبەتی لەم کاتەدا کە هەرێم بەهۆی کێشەی داراییەوە دەناڵێنێت وهەروەها کێشەکانی لەگەڵ بەغدا ، ودابین نەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەرکەوتنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێم بە بۆردومانەکانی تورکیا و بوونی ئەندامانی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی. سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم پەلاماردانەی ئێران، کە بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق دادەنرێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاینەگەیاند کە هەرێم هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسرائیلەوە نییە؟
وەڵامەکە ئەوەیە کە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر کۆنن، وەک لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا ئاماژەی پێکرا، کاتێک شەڕ لە نێوان حکومەتی عێراق و کوردەکاندا ڕوویدا، ئیسرائیل پاڵپشتی کوردەکانی دەکرد و چەکی بۆ دابین دەکرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حکومەتی عێراق، بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەم لایەنەدا بپارێزێت پێش پێکهێنانی هەرێمی کوردستان و ببێتە هۆی ناکۆکی و ناسەقامگیری لەنێو جەستەی دەوڵەتدا و لە ماوەی نێوان ساڵانی 1965 بۆ 1975 کاتێک کوردەکان دەیانویست چەند ساڵێک لەمەوبەر لە عێراق جیاببنەوە، ئیسرائیل بە ئاشکرا پشتیوانی خۆی بۆ ئەو جیابوونەوەیە ڕاگەیاند دوای ڕیفراندۆمەکەی ساڵی 2017 و تەنانەت هەوڵی دا فشار بخاتە سەر ئیدارەی پێشووی ئەمەریکا بۆ برەودان بە بیرۆکەی جیابوونەوە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و ئاساییکردنەوەدا کە دەیان ساڵە لەگەڵ کوردەکاندا هەیە.
یەکێک لەو ئامانجانەی دیکە کە ئیسرائیل بەدوایدا دەگەڕێت و هەوڵدەدات لە ڕێگەی کوردەکانەوە لە عێراقدا بەدەستی بهێنێت، ئەوەیە کە هەڕەشەیەک دروست بکات بۆ سەر تورکیا و ئێران و سوریا و لوبنان و ورووژاندنی ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی ونەژادی زیاتر لە ناسیۆنالیزمی ئاینی، بەمەش قەناعەتی بە کوردەکانی هێنا بەدروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ ئەوەی نەتەوەکانی دیکە هاوشێوەی کورد ئەم هەنگاوە بنێن و وڵاتانی ناوچەکە واتە وڵاتانی - عەرەبی و ئیسلامی -پەرتەواز ودابەشکراوبن.
سەبارەت بە ئێرانیش، پێویستە بە بەڵگەی تەواو بیسەلمێنێت کە ئەو شوێنەی کە بۆردومان کراوە هی موسادی ئیسرائیلی بووە و ئەو کەسەی کە کرایە ئامانج سیخوڕی ئیسرائیل بووە.
بەگوێرەی سەنتەری ئەلئەهرام بۆ لێکۆڵینەوە وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەیە کە ئێران ماوە بەماوە پەنا دەباتە بەر یەکلاییکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی  لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق بەتایبەتی (هەرێمی کوردستان) ،لەژێر رۆشنایی دواپێشهاتەکانی  ئیسرائیل و بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانی بەرژەوەندییە هەرێمایەتییەکانی، بەتایبەتی لە سایەی بارودۆخی ئێستای هەرێمایەتی و هەستکردنی بەوەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق کەلەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی کراوە دەبێت سیاسەتێکی هەرێمایەتی هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی ئێران پەیڕەو بکات بەڵام لەهەمان کاتدا هاوسەنگ نییە بەهۆی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی عێراق لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسایەی گۆڕانکاری وپێشهاتەکانی ناوچەکە سەرباری کاریگەری هەڵوێستی گروپە چەکدارەکانی عێراق بەرامبەر دۆزی فەڵەستین دژی بەئیسرائیل کە ئەمەیش کاریگەری لەسەر هەڵوێستی حکومەتی عێراق دەبێت.
دەتوانین لێرەدا بەوردتر بڵێین، پێشێلکارییەکانی ئێران بۆ سەر سەروەری عێراق لەرووی کەرەستەی سەربازی ومووشەکبارانکردنەوە تا دێت زیاتر دەبێت،فراوانبوونی نیگەرانییەکانی ئێران هەمبەر بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی "هاوسەنگی" لە نێوان ئێران و ئەمەریکادا،کە سودانی هەوڵدەدات ئەنجامی بدات لەچوارچێوەی تێگەیشتنی سیاسی خۆی سەبارەت بە سەختی یاخود مەحاڵبوونی جیاکردنەوەی پەیوەندی عێراق بەئێران و ئەمریکا لەم قۆناغەدا، ئەم هەنگاوەش ئێران ڕەتی دەکاتەوە، هەرچەندە بە شێوەیەک لەشێوەکان تێگەیشتنی خۆی بۆ هەنگاوە دەردەخات،لەهەمان کاتیشدا پێشێلکارییە بەردەوامەکانی بۆ سەروەری عێراق بەکاردەهێنێت بۆ جەختکردنەوە لەسەر جەمسەرگیری بەرژەوەندییەکانی لەعێراق لە لایەک،و ڕەتی کردنەوەی بەکارهێنانی وەک پلاتفۆرمێک بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی لە لایەکی دیکەوە،لەبەرامبەریشدا فشارخستنەسەر حکومەتی عێراقیشە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا کە دەبێتە هۆی پەلەکردن لە کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بوونی سەربازی ئەمەریکادا.
ناوەندەکە باس لە چەندین پەیام دەکات کە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە لە ناوەوەی عێراق لەلایەک و لە دەرەوەی وڵاتیش لەلایەکی ترەوە دەریدەخات.
یەکەم پەیام لەلایەن ئێرانەوە بە شێوەیەکی "ناڕاستەوخۆ" ئاڕاستەی شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی بەغدا و حکومەتی هەرێم لە هەولێر کرا، کە لە سەرەتای دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانیەو بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بووە، کە تێیدا هەوڵیدا بەسەر ئەو بەربەستانەدا زاڵ بێت کە ڕووبەڕووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەبنەوە، کاریگەری پەیامەکە لێرەدا ئەوەیە کە نزیکبوونەوەی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر حسابی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە عێراق نابێت، بەتایبەتی: پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق لە ناوچەکە، هەرچەندە ئەمە لە ڕاستیدا بە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدرا کە تێیدا عێراق مسۆگەری کۆتایی هاتنی بوونی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە ناوچە سنورییەکەدا کرد. جگە لە خواستی ئێران بۆ پاڵنانی حکومەتی ناوەندی لە بەغدا بۆ "کۆنترۆڵکردنی" ئاستی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەولێر لەگەڵ ئیسرائیل، کە بە هەمان شێوە پەیوەندییەکی فرەڕەهەندی هەماهەنگییە کە حکومەتی ناوەندی ڕاستەوخۆ دەستێوەردانی تێدا ناکات، ئەمەش شتێکە کە بە بەردەوامی تاران نیگەران دەکات.   لێرەدا کاریگەرییەکانی بارودۆخەکە لە هەواڵەکاندا ڕوونترن کە سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی لە 13ی کانوونی دووەم لەگەڵ هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت کۆبووەوە.
دووەم: ئێران خۆی و لە ڕێگەی سوپای پاسداران دەتوانێت بوونی "نادیار"ی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا لەناو ببات بە کەمکردنەوەی کەناڵەکانی هاریکاری نێوان هەولێر و تەل ئەبیب لەسەر هەموو ئاستەکان، جا ئابووری بێت (بازرگانان و هاوبەشەکانی ئیسرائیل بکاتە ئامانج) یان سەربازی (بە ئامانجکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، بە ڕەچاوکردنی پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە جەنگی غەززەدا).
سێیەم: ئێران جارێکی دیکە توانای سیاسی و سەربازیی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ تێکەڵکردنی هەموو کارتە هەرێمایەتییەکان لە ناوچەکەدا، واتە دروستکردنی گرژی وئاڵۆزی لەناوچەکە لە هەر کاتێک بیەوێت،سەرەتا لە عێراقەوە وەک کۆڵەکەی پرۆژە هەرێمییەکەی لەلایەک و کۆڵەکەی بوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لە لایەکی دیکەوە. جگە لەم پەیامانە، چەندین ئاماژەیە هەیە کە دەتوانرێت لە ئامانجی هێڕشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق لەم کاتە وەربگیرێت:
ئاماژەی یەکەم: ئەوەیە کە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر لە چوارچێوەی هەوڵەکانی تاراندایە بۆ زاڵبوون بەسەر زیانەکانیدا لە ئەنجامی ئەو هێرشە هەواڵگرییەی کە ئیسرائیل لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا ئەنجامی داوە، بەتایبەتی بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئێران وەک ڕەزا موسەوی لە سوریا و ئەوانەی سەر بە ئێرانن وەک حوسێن یەزبێک لە لوبنان. ئەمە جگە لە هێرشەکەی داعش لە کرمان هەروەها ئەم هێرشەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر، هەژموونی هەرێمایەتی خۆی پشتراستدەکاتەوە لەناوچەکە بەرامبەر بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەتایبەتی لە عێراقدا.

دووەم: ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران لەگەڵ بریکارەکانی ئەمریکا لە عێراق وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان پشت دەبەستێت بەوەی کە ئەمەریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی تا چ ڕادەیەک کاردانەوەیان هەیە بەرامبەر ڕێڕەوی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە هەفتەکانی داهاتوودا؛ لە حاڵەتی بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل و زیادبوونی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەبێتە ناونیشانی قۆناغی داهاتوو. نەک هەر ئەوە، بەڵکو لە حاڵەتی ئەوەی کە فشارە نێودەوڵەتییەکان یان ئەوانەی هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا ئەنجامی دەدەن سەرکەوتوو نەبن لە ڕاگرتنی شەڕی غەززە، چاوەڕوان دەکرێت کە پەلامارەکانی ئێران دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، چ لە عێراق، لوبنان، سوریا یان لە ناوچەکانی دەریای سوور، زیاد بکات، بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە درێژبوونەوەی جەنگەکە فشار دەخاتە سەر یەکێک لە گرنگترین هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا، حیزبوڵای لوبنانی، بەهۆی پێگە سیاسییەکەی لە حکومەتی لوبنان.


سێیەم: یاساکانی پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل لە چوارچێوەی خۆیاندا دەمێننەوە بەبێ هیچ گۆڕانکارییەکی بەهێز، کە بە ئامانجگرتنی هەولێر لەلایەن سوپای پاسدارانەوە یەکێکە لە هەوڵەکانی بەهۆی پەیوەندییە بەهێزەکەی نێوان هەولێر و تەل ئەبیب لە لایەک و بوونی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە هەولێر کە بنکەی "هەریر"ە لە لایەکی دیکەوە.

لە کۆتاییدا، بەئامانجکردنی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، لە چوارچێوە هەرێمییەکەیدا عێراق و حکومەتەکەی دەخاتە ناو جەنگی هەرێمییەوە، کە ئاماژەکان باس لە درێژبوونەوەی دەکەن تا شەڕی ئیسرائیل لەسەر غەززە بەردەوام بێت. 
لە کۆتاییدا، بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەنگە لە بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم و کوشتنی خەڵکی بێتاوان؟ ئایا ئەمە پێشێلکردنی سەروەری نییە، یان کاتی ئەم بۆردومانە هاوکات بوو لەگەڵ کاتی قەیرانە ناوخۆییەکانی هەرێم، کە وای لێکرد بیانوویەک بێت بۆ داپۆشینی شکستی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی هەرێم؟ هەڵوێستەکانی ڕۆژانی داهاتوو دەتوانێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مباحثات عراقية إيرانية بنيويورك حول الحدود والملاحة وخفض التصعيد بالمنطقة

مباحثات عراقية إيرانية بنيويورك حول الحدود والملاحة وخفض التصعيد بالمنطقة

2026-09-23 23:00 454
اتفاق عراقي - تركي حول أمن سنجار وإدارة معسكر زليكان

اتفاق عراقي - تركي حول أمن سنجار وإدارة معسكر زليكان

2026-09-23 22:23 1149
رسائل قطرية بين طهران وواشنطن.. وإيران تضع شروطها لعودة التفاوض

رسائل قطرية بين طهران وواشنطن.. وإيران تضع شروطها لعودة التفاوض

2026-09-23 21:34 2200
أرنولد ينتقد أرضية الملعب ويتعهد بتحسين أداء العراق أمام الكويت والسعودية

أرنولد ينتقد أرضية الملعب ويتعهد بتحسين أداء العراق أمام الكويت والسعودية

2026-09-23 20:59 1954
أيمن حسين: التعادل مع عُمان مقنع وسنضرب بقوة أمام المنتخب الكويتي

أيمن حسين: التعادل مع عُمان مقنع وسنضرب بقوة أمام المنتخب الكويتي

2026-09-23 20:55 2356
نص التوصيات الخاصة لمجلس النواب بشأن أزمة الوقود

نص التوصيات الخاصة لمجلس النواب بشأن أزمة الوقود

2026-09-23 16:10 10425
"المطلع" تنشر جدول أعمال جلسة البرلمان ليوم الخميس المقبل

"المطلع" تنشر جدول أعمال جلسة البرلمان ليوم الخميس المقبل

2026-09-23 15:22 10288
مصدر مسؤول يكشف سبب توقف شركات الخدمات الأرضية عن خدمة الطائرات الإيرانية

مصدر مسؤول يكشف سبب توقف شركات الخدمات الأرضية عن خدمة الطائرات الإيرانية

2026-09-23 15:08 6276
السجن 7 سنوات بحق النائبة أشواق سالم حسن بجريمة الكسب غير المشروع

السجن 7 سنوات بحق النائبة أشواق سالم حسن بجريمة الكسب غير المشروع

2026-09-23 14:10 6785
السجن 7 سنوات بحق عالية نصيف وإلزامها برد أكثر من 61 مليار دينار

السجن 7 سنوات بحق عالية نصيف وإلزامها برد أكثر من 61 مليار دينار

2026-09-23 13:46 6488
دولة القانون: سيعلن في 30 أيلول عن سقف زمني وبرنامج بشأن حصر السلاح

دولة القانون: سيعلن في 30 أيلول عن سقف زمني وبرنامج بشأن حصر السلاح

2026-09-23 13:07 4365
صعود جديد لأسعار الذهب المحلي والأجنبي في الأسواق العراقية

صعود جديد لأسعار الذهب المحلي والأجنبي في الأسواق العراقية

2026-09-23 12:30 4157
الدولار ينخفض قليلاً في أسواق بغداد وأربيل

الدولار ينخفض قليلاً في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-23 11:22 4579
المالية تباشر بتمويل رواتب الموظفين لشهر أيلول

المالية تباشر بتمويل رواتب الموظفين لشهر أيلول

2026-09-23 11:20 7506
الأنواء: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-09-23 09:18 8247
الناطق باسم الحكومة يعلن لقاءً مرتقباً بين الزيدي وترامب بجدول اقتصادي

الناطق باسم الحكومة يعلن لقاءً مرتقباً بين الزيدي وترامب بجدول اقتصادي

2026-09-23 00:37 7356
الزيدي والشرع يتباحثان حول العلاقات الثنائية والتهدئة بالمنطقة

الزيدي والشرع يتباحثان حول العلاقات الثنائية والتهدئة بالمنطقة

2026-09-23 00:33 6775
الزيدي يستعرض بنيويورك مسار الإصلاحات الاقتصادية وتوفير بيئة استثمارية جاذبة

الزيدي يستعرض بنيويورك مسار الإصلاحات الاقتصادية وتوفير بيئة استثمارية جاذبة

2026-09-22 22:31 6907