بڕیاره سبه‌ى مامۆستایانی نارازی خۆپیشاندانی فراوان ئه‌نجامبده‌ن
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگه‌یاند: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه خۆپیشاندانی فراوان ئه‌نجامده‌ده‌ین وله‌بایكۆتكردنى ده‌وامیش به‌رده‌وام ده‌بین.
له‌راگه‌یاندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی كه‌ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان كراوه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه: سبه‌ی رۆژى یه‌كشه‌ممه پێداگیرترین خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه: خۆپیشاندانه‌كه له‌ژێر ناوی (فشاره‌كان به‌هێزترمان ده‌كات) به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌شداریتان بێئه‌رزشكردنی ئه‌و فشار وچاوسووركردنه‌وه نه‌گریسانه‌ی ده‌سه‌ڵاته، كه له‌جیاتی به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داواكارییه‌كانمان، په‌نای بۆ بردوون.
ته‌نها چه‌ند رۆژێكى كه‌مى ماوه مانگى یه‌ك كۆتایى پێ بێت تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان رانه‌گه‌یاندوه و دیاریش نیه ئه‌و موچه‌یه‌ى دابه‌ش ده‌كرێت هی چ مانگێكه.
