المطلع
عاجل

post-image

په‌رله‌مان كارنامەی دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌


20:08 عێراق
2024-01-29
38820

په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و كه‌ دوو بڕگه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی شۆڕش، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، دانیشتنه‌كه‌ كاتژمێر 11ـی پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات.

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 29ـی كانوونی دووه‌می 2024) په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ده‌نگدان به‌ پڕۆژه‌یاسای هاریكاریی یاسایی كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماده‌كراوه‌.

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كار، بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ده‌نگدانی پڕۆژه‌یاسای په‌سندكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی تونس سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

بڕگه‌ی سێیه‌می دانیشتنه‌كه‌یش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ په‌سندكردنی رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی میسر.

له‌ بڕگه‌ی چواره‌مدا په‌رله‌مان پڕسیار له‌ سه‌رۆكی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی ده‌كات.

هاوكات بڕگه‌ی پێنجه‌م په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری بیست و یه‌كه‌می یاسای موڵكایه‌تی ژماره‌ (35)ـی ساڵی 1960. دوای ئه‌ویش له‌ بڕگه‌ی شه‌شه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێت بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای به‌رگری شاریستانی

بڕگه‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌میش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌سایای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شاردنه‌وه‌ی به‌زۆر و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی شۆڕش ژماره‌ (20)ـی ساڵی 2003 و دواتریش  له‌ بڕگه‌ی نۆیه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێت بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ژماره‌ (175)ـی ساڵی 1994 و ژماره‌ (4)ـی ساڵی 2003.

هه‌ردوو بڕگه‌ی ده‌ و یازده‌ش تایبه‌ته‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌كانی ده‌ریاوانی باڵای عێراقی.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

طهران تعلن عن محادثات بنّاءة في عُمان لإنشاء إطار أمني إقليمي جديد

طهران تعلن عن محادثات بنّاءة في عُمان لإنشاء إطار أمني إقليمي جديد

2026-11-18 23:00 2075
إليكم نتائج الجولة الرابعة من دوري الدرجة الأولى لكرة القدم + صورة

إليكم نتائج الجولة الرابعة من دوري الدرجة الأولى لكرة القدم + صورة

2026-11-18 22:19 3065
القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

2026-11-18 21:28 4566
الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

2026-11-18 20:54 3754
الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

2026-11-18 20:25 5855
الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

2026-11-18 19:25 5677
رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

2026-11-18 19:03 4375
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

2026-11-18 18:40 4443
اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

2026-11-18 18:38 4523
الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

2026-11-18 17:38 4204
مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

2026-11-18 15:50 9187
الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

2026-11-18 15:31 8878
مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

2026-11-18 13:28 7105
تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

2026-11-18 12:31 9483
ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

2026-11-18 12:19 7473
الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

2026-11-18 11:41 6598
النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

2026-11-18 11:01 5982
عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

2026-11-18 09:01 5568