کاساس: ناوبژیوان هۆکاری شکستەکەمان بوو
کاساس دوپاتیکردەوە ناوبژیوان هۆکاری شکستەکەمان بووە و ئامانجی یەکەمان گەیشتنە بە قۆناغی داهاتوو.
خیسۆس کاساسی راهێنەری عێراق دوای شکستی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئوردون رایگەیاند، بڕیارێکی هەڵەی ناوبژیوان کە پێدانی کارتی سوور بوو بە ئەیمەن حسێن هۆکاری ماڵئاواییکردنیان بووە لە جامی ئاسیا.
کاساس وتی: بەشێک لە بەرپرسیارێتی شکستەکەمان بەرامبەر ئوردون لە ئەستۆ دەگرم بەڵام ئەو کارتە سوورە هۆکاری سەرەکی بووە و بردنەوەکەیان لێبردین.
وتیشی: لە تایمی دووەمدا باشترین ئاستمان پێشکەشکرد و دەمانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنین، گۆڵی هەڵبژاردەی بەرامبەریش بەهۆی هەڵەیەکی بەرگریەوە لێمان تۆمارکرا.
دەشڵێت، یاریزانانی ئوردون لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵەکەیاندا کاتێکی زۆریان برد و ئاهەنگیان دەگێڕا بە هەمان شێوەی ئەیمەن بەڵام ناوبژیوانی هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو بەرامبەریان.
ئاماژەی بەوەشدا، عەلی حەمادی بەهۆی پێکانەوە لە یاریەکە دوورخراوەتەوە و لە کۆنفرانسەکەشدا بەهۆی ئەوەی وەڵامی چەند پرسیارێکی نەدایەوە رۆژنامەنوسە عێراقییەکان شوێنەکەیان جێهێشت.
کاساس لە کۆتاییدا دوپاتیکردەوە ئەوان ئامانجێکی گەورەیان هەیە و کە سەرکەوتنە بۆ مۆندیالی 2026 تا لەو پاڵەوانێتییەدا بەشداری بکەن.
