سەرۆک وەزیران بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێدەگات بۆ سەردانی كردنى تونس
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە باڵیۆزی کۆماری تونس لە عێراق بەڕێز شوکری لەتیف.
نوسینگەی راگەیاندی سەرۆک وەزیران لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند:-لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئاسۆی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا لەگەڵ چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەسەر ئاست و بوارە جیاوازەکان لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی عێراق و تونس.
ئاماژەبەوەکرا `` شوکری لەتیف باڵیۆزی تونس سڵاوی سەرۆک وەزیرانی تونس ئەحمەد ساڵح ئەلحەشانی گواستەوە بۆ سودانی و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەڵوێستەکانی عێراق و خواستی ڕاستەقینەی سەرۆکی تونس بەڕێز قەیس سەعید ی ڕاگەیاند بۆ فراوانکردنی هاوبەشی ستراتیژی و بەهێزکردنی دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵات.
هەروەها پەیامێکی نووسراوی ئەلحەشانی گەیاندە بەڕێز سودانی، کە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لەخۆگرتبوو بۆ سەرۆک وەزیران بۆ سەردانیکردنی تونس، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی هەمەجۆرکردنی بوارەکانی هاریکاری و بەرزکردنەوەیان بۆ بەرزترین ئاست و پشتڕاستکردنەوەی ئاڕاستەکان بەرەو کرداری هاوبەش و بنیاتنەر.
لای خویەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێزانینی خۆی بۆ ئەو بانگهێشتنامەیە و وەڵامدانەوەی بە زووترین کات دەربڕی و جەختی لە گرنگی پشتیوانی هاوبەش کردەوە لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ هەڵوێستی تونس سەبارەت پرسی فەڵەستین.
هەروەها سودانی بانگهێشتی کۆمپانیا تونسییەکانی کرد بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکان و دەرفەتی وەبەرهێنان و بنیاتنانی ژێرخان لە عێراق و گرنگی یەکخستنی ئابووری و سەرخستنی کۆبوونەوەکانی لیژنەی داهاتووی عێراق و تونس لە بەغداد.
