ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی روونكردنه‌وه‌یەک بڵاودەکاتەوە
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایانی ناڕازی بوونی لیستی بۆ هه‌ڵبژاردن ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه و سیناریۆیه‌كی ناشیرینه".
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایانی ناڕازی له "روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "مامۆستایان كه ئێستا ڕابه‌رایه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و شه‌قامی كوردی ده‌كه‌ن، خه‌بات و شۆڕشه سپییه‌كه‌یان بووه‌ته جێگه‌ی تێڕامانی هه‌مووان و هه‌راسانكردنی ده‌سه‌ڵات".
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایانی ناڕازی ده‌ڵێت: "ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه درز و بۆشایی له نێوان مامۆستایان‌دا بسازێنێ و ریزی مامۆستایان په‌رت بكات".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "دواهه‌مین سیناریۆی ده‌سه‌ڵات دژ به خه‌باتی مامۆستایان، بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی دروستكردنی لیسته بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ناوی " لیستی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران"نه‌وه".
ئه‌نجومه‌نه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئه‌و ده‌نگۆ و هه‌واڵه به‌ته‌واوی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و به هه‌موولایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌وه هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه و سیناریۆیه‌كی ناشیرینه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له
له ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازییه‌وه سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی دروستكردنی لیست بۆ هه‌ڵبژاردن!
مامۆستایان كه ئێستا ڕابه‌رایه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و شه‌قامی كوردی ده‌كه‌ن، خه‌بات و شۆڕشه سپییه‌كه‌یان بووه‌ته جێگه‌ی تێڕامانی هه‌موان و هه‌راسانكردنی ده‌سه‌ڵات و هه‌م بوونه‌ته جێی ئومێد‌و متمانه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رباری فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراو جۆر، بۆ كۆتایهێنان به خه‌باتی ڕه‌واو شۆڕشی مامۆستایان به هۆنینه‌وه‌ی سیناریۆی جیاواز، ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه درز‌و بۆشایی له نێوان مامۆستایان‌دا بسازێنێ و ڕیزی مامۆستایان په‌رت بكات.
دواهه‌مین سیناریۆی ده‌سه‌ڵات دژ به خه‌باتی مامۆستایان، بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی دروستكردنی لیسته بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ناوی " لیستی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران"نه‌وه.
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایانی ناڕازی، ئه‌و ده‌نگۆ و هه‌واڵه به‌ته‌واوی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و به هه‌موولایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌وه هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌و سیناریۆیه‌كی ناشیرینه دژ به خه‌بات و داوا ڕه‌واكانی مامۆستایان.
هاوكات، ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نین كه هه‌ركه‌س و گروپێك به‌ناوی مامۆستایانه‌وه لیست بۆ هه‌ڵبژاردن دروست بكه‌ن، ئه‌وه لێدانی ڕاسته‌وخۆیه له خه‌بات و شۆڕشی سپی مامۆستایان و ئێمه دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایانی ناڕازی
30 ــ 1 ــ 2024
