سەرۆک وەزیران پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق عەدنان درجال و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق خیسۆس کاساس.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند:-لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەکە و ستافی ڕاهێنەران کرد و ستایشی ئەنجامی ئاستی باشی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی کرد لە پاڵەوانێتی ئاسیادا کە سەرچاوەی دڵخۆشی هەموو عێراقییەکان بوو و تۆپی پێ یارییەکی بردنەوە و دۆڕانە، هەروەها سوپاسی یەکێتی تۆپی پێ و ستافی ڕاهێنانەرانی کرد.
ئاماژەی بەوەکرد,, سودانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە پەیامێکی پشتیوانییە بۆ هەڵبژاردەکە لە پاڵاوتنەکانی داهاتووی جامی جیهانیدا کە تیایدا عێراقییەکان هیواخوازن سەرکەون بۆ قۆناغی کۆتایی، هەروەها پشتڕاستکردنەوەی پشتیوانی حکومەتە بۆ وەرزش بە شێوەیەکی گشتی و بەڕێزیان دڵ خۆشی خۆی دەربڕی بە ئامادەبوونی بەڕێز کاساس لە سەرۆکایەتی ستافی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە و ستایشی هەوڵەکانی کرد لەگەڵ ئەو یاریزانانەی کە وایان لێکردین هەست بەوە بکەین کە هەڵبژاردەیەکمان هەیە خاوەن ئاستێکی جیاوازە لە گەڵ ساڵانی ڕابردوودا,,.
لە لای خۆیەوە، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ عەدنان درجال و ڕاهێنەر کاساس و یاریزانەکان سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد بۆ پشتیوانی و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی بۆ هەڵبژاردەکە و جەختیان لەوە کردەوە کە لە ئاستێکی باشتردا دەبن لە یارییەکانی داهاتوودا.
