مەندەلاوی ڕێنمایی دەدات کەتیشک بخرێتە سەر ئەو یاسایانە کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە
ئەمڕۆ پێنجشەممە "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،ڕێنماییدا کە تیشک بخرێتە سەر ئەو یاسایانە کە کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوکردەوە: ئەمڕۆ"موحسین مەندەلاوی"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە لەگەڵ "مورتەزا ساعدی " سەرۆکی فراکسیۆنی سەندی نشتیمانی کۆبویەوە ، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی سەرۆکایەتی بۆ چالاککردن و بەدواداچوون بۆ کارەکانی لیژن و کوتەلەکانی پەرلەمان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:- لە میانی کۆبوونەوەکەدا،تاوتوێی ئەو پڕۆژە یاسایانە کرا کە ئەنجومەن خوێندنەوەیان بۆدەکات لە خولی ئێستای یاسادانانی،هەروەک جەخت لەسەر گرنگی هاوکاریی هەموو هێزە سیاسییەکان کرایەوە بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵک، هەروەها ئەولەویەتدان بەو یاسایانەی کە پەیوەستە بە ژیانی هاووڵاتیان.
