جۆن بایدن:بەفەرمانی من هێڕشەکانیی ئەمریکا لە عێراق وسوریا ئەنجامدران
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمشەوی هێزەکانی وڵاتەکەی لە وەڵامی هێرشەکانی رابردو بوە کە بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژراون، دەشڵێت، هێرشەکانیان لە کات و شوێنی دیکەدا بەردەوام دەبن کە خۆیان هەڵیدەبژێرن.
جۆو بایدن لە بەیاننامەیەکدا لە دوای بە ئامانجگرنتی 85 ئامانج لە عێراق و سوریا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە، رایگهیاند، "یەکشەممەی رابردو سئ سەربازی ئەمریکی بەهۆی هێرشی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە سنوری ئوردن کوژران، کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەڵدابو، لە وەڵامی ئەو هێرشەکەدا هێزەکانمان هێرشی ئازایانەیان کردە سەر گروپە چەکدارەکان لە عێراق و سوریا".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو ناوچانەی کراونەتە ئامانج بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق بەکاردەهێنران و بەتەواویی لەناوبراون.
بایدن دەڵێت، "ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان بەدوای زیادبونی ململانێکان ناگەڕێت، بەڵام با هەمو ئەوانەی ڕەنگە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئێمە بدەن بزانن، ئەگەر زیان بە ئەمریکییەکان بگات وەڵامیان دەدەینەوە".
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختیش دەکاتەوە هێرشەکانیان بۆ سەر گروپە چەکدارەکان لە کات و شوێنی دیکەدا کە خۆیان هەڵیدەبژێرن بەردەوام دەبێت.
