دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان سەرکەوتنی پلانی یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمامی کازم (س.خ) ڕادەگەیەنێت
دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ،سەرکەوتنی پلانی یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام کازم (س.خ) ڕاگەیاند، ئەویش لەڕێگەی دابینکردنی پەیوەندی و خزمەتگوزاریەکانی ئەنتەرنێت.
سەرۆکی دەستەکە عەلی موئەییەد لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند" ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە بەمەبەستی سەرپەرشتکردنی تۆڕەکانی مۆبایل پێکهێنرا لە یادکردنەوەکەی شەهیدبوونی ئیمامی کازم (س.خ)، سەرکەوتنی بەدەستهێناو کارەکانی بە ڕێکوپێکی ڕاییکرد.
وتیشی هەرچەندە سەردانیکاران ژمارەیان زۆربوو کەچی خزمەتگوزاریەکانی ئەنتەرنێت وپەیوەندی بەجوانی بەڕێوەچوون.
دەستەی ڕاگەیاندن پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە 78 تیمی هونەری پسپۆڕ کاردەکەن بۆ چاودێریکردنی کواڵێتی خزمەتگوزاریەکان لە ڕێوڕەسمەکەدا.
ئاماژەشی بەوەکرد کە 39 شانەی زیرەک و13 تاوەری چەسپاو ولەرەی نائاسایی دابینکراون بۆ بەرزکردنەوەی وزەی تۆڕەکاراکانی وڵات.
كلمات مفتاحية
- دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیەکان
- پلانی زیارەتی رەجەب
- سەرکەوتنی پلان
- پەیوەندی و خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت.
