وەزیری پێشمەرگە و کونسوڵی نوێی بەریتانیا تاوتوێی ئاسایشی و ئارامی ناوچەکە ئاڵنگارییەکانی بەردەم چاکسازی پێشمەرگەیان کرد
ئەمڕۆ دووشەممە،شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگه پێشوازیکرد لە جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزیێی پێشمەرگە رایگەیاند:- هەردوو لا تاوتوێی ئاسایشی و ئارامی ناوچەکە ئاڵنگارییەکانی بەردەم چاکسازی پێشمەرگە،و پەیوەندیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق کرد.
ئاماژەی بەوەکرد لەکۆبونەوەیەکدا، کە لیوا ڕوکن/ محمد سعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، وەزیری پێشمەرگە، پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی بەریتانیا لەهەولێر کرد، هاوکات هەردوولا دۆسیەی چاکساری پێشمەرگە و دواین پەرەسەندن و پێشکەوتنەکانی ئەو پڕۆسەیەیان تاوتوێکرد.
کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر، وێڕای ستایشی پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی چاکسازی پێشمەرگە، تیشکی خستەسەر ئاڵنگاری و لەمپەرەکانی بەردەم پڕۆژە جۆر بەجۆرەکانی چاکسازی. بۆ ئەمەش وەزیری پێشمەرگە رونیکردەوە: دۆخی ئێستا لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەخۆڕێکخستنەوەی زیاتر هەیە، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە.
