سەرۆک وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران غولام حوسێن موحسینی ئیجەئی و شاندەکەی یاوەری.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:-لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و هەماهەنگی هاوبەش لە دۆسیە و بابەتە جۆراوجۆرەکاندا کرا کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و جەختیان لە ڕۆڵی سەرەکی عێراق کردەوە لە پتەوکردنی وتوێژ لە ناوچەکەدا کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر بەرژەوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و سەقامگیری هەرێمی.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر گرنگی پتەوکردنی هاریکاریی دادوەریی نێوان عێراق و ئێران کردەوە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، هەروەها بەڕێزیان باسی لە بارودۆخی ئێستای غەزە و بەردەوامبوونی دەسەڵاتدارانی داگیرکەر کرد لە ئەنجامدانی تاوانی دڕندانە دژ بە هاوڵاتیانی سڤیل و پێویستی هەماهەنگی لە نێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامی و ناوچەکە لە پێناو دروستکردنی فشار بۆ ڕاگرتنی جەنگ و ڕزگارکردنی ڕۆڵەکانی گەلی فەڵەستین لەو جینۆسایدەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە و یارمەتی دانیان لە دیاری کردنی چارەنووسیان.
لە لای خۆیەوە، موحسنی ئیجەی سڵاوی سەرکردایەتی ئێرانی گەیاندە بەڕێز سودانی و جەختی لەسەر خواستەکانی کردەوە بۆ پتەوکردنی بناغەکانی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لە چەندین بواردا، هەروەها ستایشی سیاسەتەکانی حکومەتی عێراقی کرد سەبارەت ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگییە جۆراوجۆرانەی کە ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەکە دەبنەوە و هەڵوێستە بەرپرسیارانەکانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی غەزە.
