المطلع
عاجل

post-image

رووسیا شارێکی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ کرد


19:08 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2024-02-18
106451

ڕووسیا "کۆنتڕۆڵی تەواوی" خۆی بەسەر ئاڤدیڤکا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاند، دوای ئەوەی کیێڤ هێزەکانی خۆی لەو شارە کشاندەوە.
سوپای ئۆکرانیا کشانەوەی خۆی لە شاری "ئەڤدیڤکا " لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند بە پاساوی پاراستنی گیانی زۆرترین ژمارەی سەربازەکانی، بە مەش گەورەترین سەرکەوتنی ڕەمزی خۆی بە ڕووسیا بەخشی دوای ئەو هێرشە بەرپەرچدانەوەیەی کە لە هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن کیێڤەوە دەستیپێکرد.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا رایگەیاند :- کە  "سێرگی شۆیگو " وەزیری بەرگری ڕوسیا کرێملینی لە کۆنترۆڵکردنی ئەم شارە ئاگادارکردووەتەوە،کە پێگەیەکی بەرگری بەهێز بووە بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا.
"دیمیتری بێسکۆڤ" وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ڕایگەیاند:- پۆتین گوێی لە ڕاپۆرتەکەی "سێرگی شۆیگو " وەزیری بەرگری گرت سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەڤدیڤکا، بەو بۆنەیەشەوە سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گرنگەی لە سەرباز و شەڕکەرەکان کرد.
"سێرگی شۆیگو " ڕوونیشیکردەوە:- کە هێزەکانی ڕووسیا 31.75 کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە ئەڤدیڤکا کۆنترۆڵ کردووە، کە زۆربەیان پێگەی بەرگریان تێدا لەناوچوون کە سەربازانی ئۆکرانیا بەرگریی بەهێزیان تێدا دامەزراندبوو.
وەزیری بەرگری ووتیشی :- لە ئێستادا هێزەکانی ڕوسیا "دواین شوێنەکانی شارەکە پاکدەکەنەوە لە سەربازە ئۆکرانیاییەکان و رێگاکە دەگرن لەبەردەم یەکەکانی ئۆکرانیا کە پەنایان بۆ کارگەیەکی شارەکە بردووە.
وەزیری بەرگری رووسیا  ئەوەشی خستەروو  کە کۆنترۆڵکردنی "ئەڤدیڤکا" دەبێتە هۆی ئەوەی  تۆپخانەکانی ئۆکرانیا لە دۆنێتسک لاببرێنەوە کە لە ساڵی 2014 وە  مۆڵگەیەکی بەهێزی هێزەکانی لایەنگری ڕووسیا بوو لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و بۆردومانی بەردەوامی لەسەر بوور.
لەلایەن خۆیەوە "ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی" سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ڕایگەیاند:- کشانەوەی لە ئەڤدیڤکا بڕیارێکی دادپەروەرانە بوو بۆ ڕزگارکردنی زۆرترین ژیانی خەڵک و سەربازەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد:- بۆ ئەوەی گەمارۆ نەدرێین بڕیارماندا بەدرێژایی هێڵەکانی دیکە بکشێینەوە، ئەمە بەو مانایە نییە کە خەڵک چەند کیلۆمەترێک پاشەکشەیان کرد و ڕووسیا دەستی بەسەر شتێکدا گرت.
لەلایەکی ترەوە "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا بە "ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی " هاوتا ئۆکراینییەکەی،ڕاگەیاند:- متمانەیان هەیە کە کۆنگرێس هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ کیێڤ نوێ دەکاتەوە و ڕایگەیاند:- بەبێ هاوکاریی ئەمریکا،ڕەنگە کیێڤ خاکی زیاتر لەدەست بدات بەهۆی پێشڕەوییەکانی ڕووسیا.
بایدن لە ویلایەتی "دیلاوێر" لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەگەڵ زێلێنسکی قسەم کرد بۆ ئەوەی پێی بڵێم کە دڵنیام ئەم هاوکارییە بەدەست دەهێنین لەدوای پەسەندکردنی بودجەی نوێ بۆ یارمەتییە سەربازییەکان بۆ کیێڤ پێم وایە شکستی پەسەند کردنی هاوکارییەکان کارێکی  "گاڵتەجاڕی" و "نا ئەخلاقی" یە.
هەروەک ووتیشی :- من شەڕ دەکەم بۆ ئەوەی ئەو چەک و تەقەمەنییەیان بۆ دابین بکەم کە پێویستیانە.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

2026-10-03 17:03 488
​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

2026-10-03 16:02 1804
خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

2026-10-03 15:20 1903
القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

2026-10-03 15:14 2020
اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 1939
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 2448
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 5055
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 3064
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 5911
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 4997
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 10035
ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

2026-10-02 23:16 5378
العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

2026-10-02 21:44 10141
استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

2026-10-02 21:01 9490
العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

2026-10-02 18:22 5710
اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

2026-10-02 18:12 4483
الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

2026-10-02 16:05 10091
​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

2026-10-02 14:11 4854