پەرلەمانی هەنگاریا ڕۆژی دووشەممە پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە ڕێگە بە سوید دەدات ببێتە ئەندام لە ناتۆ
پەرلەمانی هەنگاریا ڕۆژی دووشەممە پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە ڕێگە بە سوید دەدات ببێتە ئەندام لە ناتۆ، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەو وڵاتەی باکوری ئەوروپا بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە هاوپەیمانێتییە سەربازییەکەی ناتۆ لە کاتێکدا جەنگ لە ئۆکراینا بەردەوامە.
هەنگاریا دوایین وڵاتە لە 31 ئەندامی ناتۆ کە داوای سوید پەسەند بکات، ئەمەش دوای ئەوەی پارتی هاوپەیمانی دیموکراتە لاوەکان (Fides) بۆ چەند مانگێک دژی ئەو هەنگاوە بوو.
کۆی گشتی 194 ئەندامی پەرلەمانی سوید دەنگیان دا، کە 188یان دەنگیان بە ئەندامبوونی سوید دا و 6 ئەندامیش دژی ئەو داوایە بوون.
بەپێی پرۆتۆکۆلی ئەندامبوون لە ناتۆ، پێویستە هەموو وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ ڕازی بن بە داواکارییەکە.
لە ئایاری 2022، سوید و فینلەندا داوای ئەندامێتییان لە ناتۆ کرد، چەند مانگێک دوای ئەوەی ڕوسیا چەند ناوچەیەکی ئۆکراینای داگیرکرد.
فینلەندا لە نیسانی 2023 بوو بە ئەندامێکی فەرمی هاوپەیمانێتییەکە، لە کاتێکدا سوید ڕووبەڕووی چەندین بەربەست بووەوە، بەتایبەتی ناڕەزایی و داواکارییەکانی تورکیا و هەنگاریا.
