المطلع
عاجل

post-image

لە رۆژی مامۆستایان ...سودانی: ئەولەویەت دەدرێت بە كارمەندانی پەروەردە لە شارە نوێیەكانی نیشتەجێبوون و دابەشكردنی پارچە زەویی


22:02 عێراق
2024-02-29
81931

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاند ئەولەویەت دەدرێت بە كارمەندانی پەروەردە لە شارە نوێیەكانی نیشتەجێبوون و دابەشكردنی پارچە زەویی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا ووتی ، "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئامادەی ئاهەنگی ناوەندی بوو كە لەلایەن سەندیكای مامۆستایانی عێراقەوە بە بۆنەی ڕۆژی مامۆستایانەوە بەڕێوەچوو".

هەروەها " لە وتارەكەیدا كە لە میانەی ڕێوڕەسمەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆك وەزیران گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایانی عێراق كرد لە باكوورەوە بۆ باشوور و جەختی لە پێزانینی خۆی بۆ ئەم پیشە بەڕێزە كردەوە لەگەڵ شانازی كردن بەو پێگە بەرزەی مامۆستای عێراق و بە پەیامبەری زانیاری وەسفیانی كرد كە هەڵگری بەها پەروەردەییەكانن".

سودانی ئاماژەی بەو " گرنگییە گەورەیە كرد حكومەت دەیدات بە دۆسیەی پەروەردە، هەروەها ئەو پێویستییەی كە دامەزراوەی پەروەردە لە سەرجەم پێداویستییەكانی خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتیدا پێكدەهێنێت و جەختی لەوە كردەوە كە لە ڕۆژانی سەرەتای كارەكانی حكومەتەوە باس لە پرسی قوتابخانەكان وروژێنرا و كار كرا بۆ كۆتایی هێنان بە دوو دەوام و سێ دەوام و چارەسەركردنی كێشەی بینای قوتابخانە ڕووخاوەكان و هەژاری پرۆسەی پەروەردە لە ڕووی پێداویستی یان پرۆگرامی خوێندنەوە، جگە لە گرنگیدان بە بارودۆخی مامۆستایان".

سەرۆك وەزیران ڕوونیشیكردەوە، "ئەولەویەت دەدرێت بە كارمەندانی پەروەردەیی لە شارە نوێیەكان، هەروەها لە جێبەجێكردنی شایستەییەكانیان بۆ یەكەكانی نیشتەجێبوون و ئەو زەویانەی ژێرخانی خزمەتیان پێدەكرێت".

سودانی ڕایگەیاند كە "ئەولەویەت دەدرێت بە كارمەندانی پەروەردە لە شارە نوێیەكان بۆ بەدیهێنانی شایستەییەكانیان لە یەكەكانی نیشتەجێبوون و ئەو زەویانەی كە خزمەتگوزاری ژێرخانیان بۆ كراوە".

هەروەها لە مەیانی وتارەكەیدا سەرۆك وەزیران وتیشی : لە ماوەیەكی تۆماركراودا، پڕۆژە دواكەوتووەكان بەرەو پێشەوە بردران وزیاتر لە 450 بینای نوێی قوتابخانە دروستكران، هەروەها زیاتر لە 2150 بینای قوتابخانەی دیكە نۆژەنكرانەوە و فراوانكران، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە بەردەوامن  لە پڕۆژەی 1000 قوتابخانەكە كە ئەنجامەكانی باشتر و خێراتر دەبێت، جگە لە ڕۆڵی سندوقی عێراق بۆ پەرەپێدان لە كەمكردنەوەی كات بۆ پڕكردنەوەی كەمی بینای قوتابخانەكان".

هەروەها رایگەیاندیش كە : پەلەمان كرد لە كۆتایهێنان بە دۆسیەی مامۆستایانی خۆڕایی، بۆ ئەوەی نەوەیەكی گەنج بۆ قوتابخانەكان دابین بكەین بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی ژمارەی كارمەندانی پەروەردە دوای چەندین ساڵ دواخستن و چاوەڕوانی"، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە" ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردە 2023-2031 بۆ باشتركردنی كواڵیتی پەروەردە و پاشتركردنی توانای ئەندامانی دەستەی پەروەردە پەسەند كرا لە ڕێگەی پێداچوونەوە بە نوێترین تیۆرە زانستی و پەروەردەییەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانی بازاڕی كار".

سەرۆك وەزیران لەوتارەكەیدا وتیشی :پێویستە تیشك بخرێتە سەر بەها ئەخلاقییەكان و بنەماكانی گەلەكەمان، كە بە هاودەنگی و هاوئاهەنگی و یەكگرتوویی ناسراوە لە تاریكترین و سەختترین بارودۆخدا ، هەروەها رایگەیاند كە:" بنیاتنانی مرۆڤ لە قۆناغە سەرەتاییەكانی ژیانەوە دەست پێدەكات و گرنگە تەندروستی دەروونی و ئەخلاقییان پتەو بكرێت، بۆ ئەوەی شایستەی ئێستا و داهاتووی عێراق بن".

لە كۆتایی وتارەكەیدا  سەرۆك وەزیران وتی "لە هەموو گۆشەكانی چاكسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دروستكردنی دەرفەت و گەشەپێدانی ئابووریدا دەبینین كە كۆتایی ئەم بابەتە دەمانبات بۆ كەرتی پەروەردە،پاراستن و چاكسازی گەنجان لە قوتابخانە و پەیوەندی خوێندكار لەگەڵ مامۆستا دەست پێدەكات".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 1916
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 3025
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 4568
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 3873
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3880
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4595
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3496
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4393
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 4002
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4602
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4519
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4735
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5289
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4288
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5961
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8117
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 6076
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7220