المطلع
عاجل

post-image

سۆران عومەر داواکاریەک ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکات


01:33 كوردستان
2024-03-13
32886

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواکاریەکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم کرد رایگەیاند، داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان مانگانە لە سەرو 320 ملیار دینارە و بە تەنکەر نەوت دەفرۆشرێت و بەپێی یاسای بودجە دەبێت ئەو داهاتانە رادەست بکرێت، جگەلەوەش بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی رەتدەکەنەوە و شوێنگرەوەیان بۆ دابینکردنی موچەی خەلک نییە و دەیانەوێت بەو دۆخەوە بچنە هەڵبژاردن و داوای دەنگی خەڵک بکەن.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویەتی، ئەو لیستانەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی ناردوە سەرجەمی موچەکەیان تەمویل کراوە، تەنها ئەو لیستانەتان ناردوە، پاشان موچە بەڕادەست کردنی داهاتی ناوخۆوە دەدرێت، حکومەتی هەرێم موچەی مانگەکانی (تشرینی یەکەم/10) و (تشرینی دوەم/11) و (کانونی یەکەم/12) ساڵی رابردوی نەداوە، ئەی کوا داهاتی ناوخۆ کە مانگانە سەرو 320 ملیار دینارە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رۆژی 17ی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ساڵی رابردو کاتێک حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدای کرد، لیستێکتان هێنابو کۆی گشتی موچەی هەرێم 913 ملیارو 623 ملیۆن دینار بو، ئێستا بەبێ دامەزراندنی وانەبێژو خۆبەخش و سێ یەکەمەکان و بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان و پلەبەرزکردنەوە، چۆن موچە گەشتوە بە 949 ملیار و 813 ملیۆن دینار.
سۆران عومەر ئەوەشی خستوەتەڕو، سەیرە وەزارەتی دارایی باس لەداهاتی نەوتی و نانەوتی ناکات، کە بەپێی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەبێ ئەو داهاتانە ڕادەست بکرێت، بەتەنکەر نەوت دەفرۆشن کوا داهاتەکەی.
باسی لەوەشکردوە، مانگانە حکومەتی هەرێم هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە وەردەگرێت، پاشان بەوشەیەکیش باسی بڕیاری دادگای فیدراڵی ناکەن،  باس لە مافی یاسایی و دەستوری موچەخۆرانی هەرێم دەکەن مەگەر پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران مافی یاسایی و دەستوری نیە، مەگەر هاوتا کردنی موچەی خانەنشینان وەک خانەنشیننی عێراق مافی یاسایی و دەستوری نیە.
سۆران عومەر رونیدەکاتەوە، پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە حکومەتی هەرێم بڕیاری دادگای فیدراڵی رەتدەکاتەوە بۆ جێگیرکردنی موچە لەبانکە حکومیە فیدراڵیەکانەوە، ئەی شوێنگرەوەیان چییە بۆ برسیکردنی خەڵک و نەهاتنی موچە، چۆن دەتوانن بەم دۆخەوە بچنە هەڵبژاردن و داوای دەنگ لەخەلک بکەن

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الخارجية: أبلغنا إيران بحظر طيرانها ونصدر النفط عبر هرمز بالتعاون مع واشنطن

الخارجية: أبلغنا إيران بحظر طيرانها ونصدر النفط عبر هرمز بالتعاون مع واشنطن

2026-09-25 20:24 4068
"المطلع" تنشر نص كلمة رئيس الوزراء أمام اجتماع الجمعية العامة بدورتها الـ81

"المطلع" تنشر نص كلمة رئيس الوزراء أمام اجتماع الجمعية العامة بدورتها الـ81

2026-09-25 17:28 4857
ذكاء "أوبن إيه آي" يخترق موقعاً حكومياً أسترالياً ويثير الفزع

ذكاء "أوبن إيه آي" يخترق موقعاً حكومياً أسترالياً ويثير الفزع

2026-09-25 17:25 4050
مستشار خامنئي محذراً: منع الرحلات الإيرانية سيقابله منع الطيران بدول المنطقة

مستشار خامنئي محذراً: منع الرحلات الإيرانية سيقابله منع الطيران بدول المنطقة

2026-09-25 16:35 4746
تفكيك شبكة إجرامية لسرقة وتهريب النفط الخام في المثنى

تفكيك شبكة إجرامية لسرقة وتهريب النفط الخام في المثنى

2026-09-25 14:10 4509
جدول مواجهات الجولة الثانية من كأس الخليج العربي 27 وترتيب الهدافين

جدول مواجهات الجولة الثانية من كأس الخليج العربي 27 وترتيب الهدافين

2026-09-25 13:21 5916
مطار النجف يعلن إيقاف جميع الرحلات الجوية مع إيران حتى إشعار آخر

مطار النجف يعلن إيقاف جميع الرحلات الجوية مع إيران حتى إشعار آخر

2026-09-25 11:40 10730
الدولار يتجه لتحقيق مكاسب أسبوعية وسط توقعات رفع الفائدة الأميركية

الدولار يتجه لتحقيق مكاسب أسبوعية وسط توقعات رفع الفائدة الأميركية

2026-09-25 11:00 4978
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-25 10:38 10667
ولي عهد الكويت: نشيد بجهود رئيس الوزراء العراقي لحصر السلاح

ولي عهد الكويت: نشيد بجهود رئيس الوزراء العراقي لحصر السلاح

2026-09-24 23:55 7681
فرنسا تعلن نشر قوات وأنظمة دفاعية لحماية منشآت نفطية في السعودية

فرنسا تعلن نشر قوات وأنظمة دفاعية لحماية منشآت نفطية في السعودية

2026-09-24 23:53 7157
أردوغان يؤكد حرص تركيا على تعزيز الشراكة الاقتصادية والتنمية مع العراق

أردوغان يؤكد حرص تركيا على تعزيز الشراكة الاقتصادية والتنمية مع العراق

2026-09-24 20:58 7435
رويترز: مفاوضون أمريكيون وإيرانيون يبحثون مسارا مرحليا لإنهاء الحرب

رويترز: مفاوضون أمريكيون وإيرانيون يبحثون مسارا مرحليا لإنهاء الحرب

2026-09-24 20:38 6798
الدولار يعاود الارتفاع ويتجاوز 157 ألفاً في بغداد وأربيل

الدولار يعاود الارتفاع ويتجاوز 157 ألفاً في بغداد وأربيل

2026-09-24 18:01 7990
البرلمان يُصوّت على توصيات تلوث "دجلة" ويُنهي قراءة ومناقشة عدد من القوانين

البرلمان يُصوّت على توصيات تلوث "دجلة" ويُنهي قراءة ومناقشة عدد من القوانين

2026-09-24 17:04 21575
تقرير بريطاني يكشف عن ملامح الشراكة العراقية الأمريكية بعد الانسحاب العسكري

تقرير بريطاني يكشف عن ملامح الشراكة العراقية الأمريكية بعد الانسحاب العسكري

2026-09-24 15:09 8668
إطلاق راتب المعين المتفرغ لشهر أيلول

إطلاق راتب المعين المتفرغ لشهر أيلول

2026-09-24 14:12 21853
العراق يسترد 13 مليون دولار من أمواله المحجوزة في فرنسا

العراق يسترد 13 مليون دولار من أمواله المحجوزة في فرنسا

2026-09-24 13:56 14019