وەزیری ناوخۆ: رێگا نادەین به په‌كه‌كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا و پاساو بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق
وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق و توركیا کۆکن له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی سنووری نێوانیان و رێگا به په‌كه‌كه ناده‌ن ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و هاوكات ببێته پاساویش بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16 ئاداری 2024) عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی "الحدث"ـی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستوور نابێت خاكی عێراق ببێته گۆڕه‌پانی هیچ لایه‌نێك بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ. له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا رێگه به په‌كه‌كه نادرێت ببێته پاساو بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، په‌كه‌كه له عێراق بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر دراوسێكان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عێراق و توركیا له دوایین دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌یاندا تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته‌یان كردووه و رژدن له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی سنووری نێوانیان.
عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری باسی له‌وه‌ش كرد، رێگه به په‌كه‌كه ناده‌ن ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوپای عێراق توانای هه‌یه كۆنتڕۆڵی ئه‌و بارودۆخه بكات و رێگه نه‌دات خاكی وڵاته‌كه‌ی ببێته گۆڕه‌پانی هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی و پاساو بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی.
