مامۆستایانی ناڕازیی: هه‌ژماری من گاڵته‌جاڕانه‌یه و ده‌بێت بڕیاره‌كانی دادگا جێبه‌جێ بكرێن
مامۆستایانی ناڕازیی رایانگه‌یاند، چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد ده‌سه‌ڵات ئاسانكاری بكات و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام "به‌رده‌وام قه‌یرانی نوێ دروستده‌كات"، ده‌شڵێن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر دابه‌شنه‌كردنی موچه و پێداگیری له‌سه‌ر "هه‌ژماری من" بكات كه "گاڵته‌جاڕانه‌یه"، ئه‌وا دوای نه‌ورۆز خۆپیشاندان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
مامۆستایانی ناڕازیی له شاری سلێمانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه و رایانگه‌یاند، "پاش بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی له‌به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێمان ده‌كرد ده‌سه‌ڵات واز له چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بهێنێت و ئاسانكاری بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان بكات به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات سوره له‌سه‌ر سزادان و برسیكردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "له ئێستاشدا ده‌سه‌ڵات جارێكی دیكه به پاساوی گاڵته‌جاڕانه‌ی هه‌ژماری من و نه‌ناردنی لیستی موچه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان ده‌یه‌وێت خۆی له پابه‌ندبون به بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی بدزێته‌وه و به‌رده‌وام قه‌یرانی نوێ بۆ هاوڵاتیان دروستده‌كه‌ن كه ته‌نها ئامانجیان په‌روه‌پۆشكردنی دزی و گه‌نده‌ڵیه‌كان و سته‌م و به بارمته‌كردنی موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نییه".
مامۆستایانی ناڕازیی ده‌ڵێن، "ئه‌و خۆدزینه‌وه و پابه‌ندنه‌بون ته‌نها له سنوری پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆكدا نییه و ده‌سه‌ڵاتدارانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌هه‌مان شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك خه‌مساردانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و باكیان نیه به‌بێ موچه‌ی خه‌ڵك و ده‌ستیانكردوه به كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری من به‌زۆره‌ملێ بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران".
له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، "پێویسته یه‌كێتی و ده‌سه‌ڵاتی سنوری سه‌وز بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت راستگۆن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌م سنوره ئه‌وا كاره‌كانی هه‌ژماری من له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كۆیه رابگرن و راسته‌وخۆی لیستی موچه بۆ حكومه‌تی عێراق بنێرن و رێگه بده‌ن به‌زویی له رێگه‌ی بانكه‌كانی ره‌شید و رافیده‌ینه‌وه كارتی بانكی دروستبكرێت و مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا بكه‌ن".
مامۆستایانی ناڕازیی هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، داوا له فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن كه بایكۆتی كاره‌كانیان بكه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه داهات بۆ حكومه‌ت كۆده‌كه‌نه‌وه، داواش ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موچه كۆتایی پێبێت.
