مامۆستایانی ناڕازیی هەڵوێستی نوێ ڕادەگەیەنن
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی هەڵوێستی نوێ ڕادەگەیەنن و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تا رۆژی دوشه‌ممه‌ی ئاینده بڕیاری راگرتنی كاره‌كانی "هه‌ژماری من" نه‌دات و بڕیاری مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق نه‌دات، ئه‌وا هه‌مان رۆژ خۆپیشاندانی فراوان له به‌رده‌م ده‌باشان (ماڵی مامجه‌لال) ئه‌نجامده‌ده‌ن.
عادل حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی خوێنده‌وه و رایگه‌یاند، "به‌ڕون و راشكاوی جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من كه سه‌پێنراوه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه پێمانوایه ئه‌م سیستمه وه‌ك ئابوری سه‌ربه‌خۆ ته‌نها خزمه‌ت به بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌كات و ده‌بێته مایه‌ی ته‌مه‌ن درێژی و خۆسه‌پاندنی زیاتری تاڵانكاران، هاوكات پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراقه كه له 21ی (شوبات/2)ی 2024 ده‌رچوه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه كه "خۆڵه‌مێشیانه مامه‌ڵه نه‌كه‌ن و ناكرێت له‌لایه‌ك بڵێن كه بڵێن له‌گه‌ڵ داوای موچه‌خۆرانداین و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان جێبه‌جێی بكه‌ن و بیسه‌پێنن به‌سه‌ر موچه‌خۆراندا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، "بڕیاری به‌نیشتیمانیكردنی موچه و كورسی كۆتاكان له یه‌ك رۆژدا له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه ده‌ركراون، ناكرێت پابه‌ندی یه‌كێكیان بن و ئه‌وی دیكه‌یان ره‌تبكرێته‌وه، بۆیه رێگه‌ی دروست هاوكاریكردنی بانكه‌كانی رافیده‌ین و ره‌شیده بۆ ئه‌وه‌ی به‌زویی ده‌ستبكرێت به دروستكردنی كی كار بۆ موچه‌خۆرانی ئه‌م سنوره و هه‌روه‌ها پێدانی موچه‌ی مانگی (شوبات/2) كه ئێستا سێقۆڵی ده‌ستان به‌سه‌ریدا گرتوه".
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی داوای ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكانی پێشوی مامۆستایان ده‌كرێت و هاوكات پشتیوانی بۆ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن، "ژیانی سیاسی و ئابوری رێكده‌خاته‌وه و هه‌رلایه‌نێكیش دژی ئه‌وه بێت له دادگا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین".
له په‌یامێكیشدا بۆ یه‌كێتی ئه‌وه هاتوه، "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تا رۆژی دوشه‌ممه‌ی ئاینده (25ی 3ی 2024) بڕیاری راگرتنی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من له‌م سنوره نه‌دات و له ئه‌گه‌ری زیاتر دواكه‌وتنی موچه بڕیاری مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق نه‌دات ئه‌وا رۆژی دوشه‌ممه له كاتژمێر 11:00 پێشنیوه‌ڕۆ خۆپیشاندانی به‌رفراوانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌به‌رده‌م پاركی مه‌لیك مه‌حموده‌وه به‌ره‌و ده‌باشان به‌ڕێده‌كه‌وین و په‌یامی راسته‌وخۆ ده‌ده‌ینه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م سنوره".
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی داوا له سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌كات كه به‌شداری بكه‌ن له‌و خۆپیشاندانه‌دا و پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" ره‌تبكه‌نه‌وه، دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌م ده‌باشان داواكاریه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه نوێنه‌ری وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان.
