المطلع
عاجل

post-image

لاهور شێخ جەنگیی:لە بەرەی گەل سەرەتایەکی نوێ دەستپێدەکەین بۆ پاراستنی شکۆ ژیان و بژێوی خەلکی کوردستان،


22:13 كوردستان
2024-03-21
54395

لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، "لە بەرەی گەل سەرەتایەکی نوێ دەستپێدەکەین بۆ پاراستنی شکۆ، ژیان و بژێوی خەلکی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی رێگای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان سەختە بەڵام مەبەستمە ئەو رێگایە بگرمە بەر."

لاهور جەنگی رایگەیاند، "نەورۆز سەرەتاییەکی نوێیە، هەرێمی کوردستانیش پێویستی بە سەرەتاییەکی نوێیە لە حوکمڕانیدا، حوکمرانی نوێش بەبێ خوێندنەوەی رەخنەیی بۆ مێژوی روداوە سیاسییەکان نایەتە دی، مێژوی شاخ و شاری جوڵانەوەی باشوری کوردستان دەمانگەیەنێت بە یەک بروا، ئەوەش بریتیە لەوەی ئایا ئەوەی بەلێنی بۆ درا، ئەوەیە کە ئێستا هەیە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی ویژدانی زیندو بێت لە وەڵامی ئەو پرسیارە دەلێت نەخێر، بۆیە هەرێمی کوردستان پێویستی بە سەرەتاییەکی جیاوازە، ئەزمونی حوکمڕانی هەرێم دوای 33 ساڵ لە شکستێکی قوڵدا دەژی، شکستێک کە بەرهەمی ئەقڵیەتی خۆسەپێن و گوێنەدانبوە بە خواست و ئیرادەی خەڵک."

لاهور جەنگی دەڵێت، "ئاوێک کە لەبەری نەڕوان بۆگەن دەکات."
ئەوەشی خستەڕو، "دەسەڵاتدارانی هەرێم لە بری دانپێدانانی شکست، پاساو ریزدەکەن، ئەم ئینکارییەش بەشێکی گەورەی تۆخکردنەوە بەردەوامیدانە بەم دۆخەی ئێستا، رێگاکانی هەستانەوەی دوای کەوتن و شکست ئەوەیە بکەرە سەرەکییەکانی دانی پێدابنێن، ئەویش لە رێگەی گۆڕانکاری ریشەیی یاخود گۆڕانکاری دەسەڵات."
لاهور جەنگی باسی لەوەشکرد، "دوای چەند ساڵێک لە وەدەرنانم لەو حزبەی هەمو تەمەنی گەنجێتیم تێدا سەرف کرد، ئێستا وێنەی حوکمرانی هەڵە رونتر دەبینم، مەبەستمە بەشێکم بم لە چارەسەر و گۆڕانکاری سەرەڕای ئەوەی رێگایەکەی سەختە."
ئەوەشی ئاشکرا کرد، دەبێت واقعی هەرێم بگۆرێت، بە شێوەیەک دامەزراوە نیشتمانییەکان، دادگا و دەسەڵاتی دادوەری باڵادەست بن نەک حزبەکان، یەکێک لە هۆکارەکانی لاوازبونی دامەزراوە نیشتمانییەکان، دواخستنی هەڵبژاردنە، کە تا ئێستاش دیار نییە دەسەڵاتداران ئەنجامی دەدەن یاخود نا.
لاهور جەنگی ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرەی گەل سەکۆیەکی سیاسی نوێیە و بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات،  بە باوەڕێکی بەهێزەوە سەرەتایەکی نوێ دەست پێ دەکەین، کە بۆ پاراستنی شکۆ  و ژیان و بژێوی خەڵکی کوردستانە."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الحكومة: لقاء الزيدي بترامب وضع ملامح واضحة بالعلاقة بين بغداد وواشنطن

الحكومة: لقاء الزيدي بترامب وضع ملامح واضحة بالعلاقة بين بغداد وواشنطن

2026-09-24 00:14 1245
مباحثات عراقية إيرانية بنيويورك حول الحدود والملاحة وخفض التصعيد بالمنطقة

مباحثات عراقية إيرانية بنيويورك حول الحدود والملاحة وخفض التصعيد بالمنطقة

2026-09-23 23:00 2049
اتفاق عراقي - تركي حول أمن سنجار وإدارة معسكر زليكان

اتفاق عراقي - تركي حول أمن سنجار وإدارة معسكر زليكان

2026-09-23 22:23 2317
رسائل قطرية بين طهران وواشنطن.. وإيران تضع شروطها لعودة التفاوض

رسائل قطرية بين طهران وواشنطن.. وإيران تضع شروطها لعودة التفاوض

2026-09-23 21:34 3121
أرنولد ينتقد أرضية الملعب ويتعهد بتحسين أداء العراق أمام الكويت والسعودية

أرنولد ينتقد أرضية الملعب ويتعهد بتحسين أداء العراق أمام الكويت والسعودية

2026-09-23 20:59 2624
أيمن حسين: التعادل مع عُمان مقنع وسنضرب بقوة أمام المنتخب الكويتي

أيمن حسين: التعادل مع عُمان مقنع وسنضرب بقوة أمام المنتخب الكويتي

2026-09-23 20:55 3130
نص التوصيات الخاصة لمجلس النواب بشأن أزمة الوقود

نص التوصيات الخاصة لمجلس النواب بشأن أزمة الوقود

2026-09-23 16:10 12178
"المطلع" تنشر جدول أعمال جلسة البرلمان ليوم الخميس المقبل

"المطلع" تنشر جدول أعمال جلسة البرلمان ليوم الخميس المقبل

2026-09-23 15:22 11940
مصدر مسؤول يكشف سبب توقف شركات الخدمات الأرضية عن خدمة الطائرات الإيرانية

مصدر مسؤول يكشف سبب توقف شركات الخدمات الأرضية عن خدمة الطائرات الإيرانية

2026-09-23 15:08 6949
السجن 7 سنوات بحق النائبة أشواق سالم حسن بجريمة الكسب غير المشروع

السجن 7 سنوات بحق النائبة أشواق سالم حسن بجريمة الكسب غير المشروع

2026-09-23 14:10 7425
السجن 7 سنوات بحق عالية نصيف وإلزامها برد أكثر من 61 مليار دينار

السجن 7 سنوات بحق عالية نصيف وإلزامها برد أكثر من 61 مليار دينار

2026-09-23 13:46 7086
دولة القانون: سيعلن في 30 أيلول عن سقف زمني وبرنامج بشأن حصر السلاح

دولة القانون: سيعلن في 30 أيلول عن سقف زمني وبرنامج بشأن حصر السلاح

2026-09-23 13:07 4534
صعود جديد لأسعار الذهب المحلي والأجنبي في الأسواق العراقية

صعود جديد لأسعار الذهب المحلي والأجنبي في الأسواق العراقية

2026-09-23 12:30 4322
الدولار ينخفض قليلاً في أسواق بغداد وأربيل

الدولار ينخفض قليلاً في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-23 11:22 4782
المالية تباشر بتمويل رواتب الموظفين لشهر أيلول

المالية تباشر بتمويل رواتب الموظفين لشهر أيلول

2026-09-23 11:20 8343
الأنواء: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-09-23 09:18 8828
الناطق باسم الحكومة يعلن لقاءً مرتقباً بين الزيدي وترامب بجدول اقتصادي

الناطق باسم الحكومة يعلن لقاءً مرتقباً بين الزيدي وترامب بجدول اقتصادي

2026-09-23 00:37 7643
الزيدي والشرع يتباحثان حول العلاقات الثنائية والتهدئة بالمنطقة

الزيدي والشرع يتباحثان حول العلاقات الثنائية والتهدئة بالمنطقة

2026-09-23 00:33 7021