بەسەرۆکایەتی سودانی..ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی پتەوکردنی سنوورەکانی عێراق و چەندین دۆسیەی دیکە کرا
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مەحەمەد شەیاع سودانى، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاسایشی نیشتمانی کرد.
یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵا لیوای هێزە تایبەتەکان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:- لە کۆبۆتەوەکە گفتوگۆ گرا لەسەر دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ئاسایشی عێراق، هەروەها تاوتوێی ئەو بابەتانەیان کرد کە لە سەر خشتەی کاردایە و ڕاسپاردەیان لەسەر درا..
وتیشی,,ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆیان کرد لەسەر کارکردن بۆ پتەوکردنی سنوورەکانی عێراق و دڵنیابوون لە بەهێزکردنی سنوورەکان بە ئاستێکی بەرز,.
ئاماژەی بەوەکرد,,تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە گفتوگۆ کردن بوو لەسەر پێشنیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە نوێکردنەوەی هاوپێچێکی ئەمنی لە باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی عێراق، لەسەر ئاستی بەشێک کە پەیوەست بێت بە بەڕێوەبەرایەتی هاریکاری نێودەوڵەتییەوە,,.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە کرا کە لە سەر خشتەی کاردایە و دەبێتە هۆی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دەستنیشانکردنی گرنگترین پێداویستییەکان بۆ سەرخستنی کاری ئەمنی و هەواڵگریی بۆ کەرتە ئەمنییە جیاوازەکانمان.
