المطلع
عاجل

post-image

هادی عامری :جەختدەکەینەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی سەرۆک وەزیران لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت


00:53 عێراق
2024-03-29
112246

هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر ،جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی سەرۆک وەزیران لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بۆ بەدیهێنانی پەرەپێدان و جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکان، لە هەمان کاتدا جەختی لە پێویستی بەهێزکردن و پێکەوەژیانی هێزە نیشتمانییەکان و بەردەوامبوونی پرۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت کردەوە.
عامری لە وتارەکەیدا لە میانەی ئاهەنگی ڕێکخراوی بەدر بەبۆنەی چل و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی رایگەیاند " فەتوای شەهید محەمەد باقر سەدر لەسەر پێویستی جیهاد دژی ڕژێمی بەعس پەیامێک بوو بۆ گەنجانی باوەڕدار کە دەبێت بەو ئاراستەیەدا بڕۆن بۆ ڕزگارکردنی عێراقییەکان لە نادادپەروەری و ستەمکاری"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "عێراقییەکانی شەڕکەری دژی بەعس هەزاران شەهیدیان دا."
وتیشی، "کوڕەکانی بەدر پەیامێکیان دروستکردووە کە گەنجان بە دەستێک قورئانیان هەڵگرتووە و بەدەستەکەی تر چەکیان لە بەرامبەر بەعسدا هەڵگرتووە"، ئاماژەشی بەوەدا کە "پیاوەکانی بەدر بەشدارییان کردووە لە بنیاتنانی حاڵەتە جیهادییەکان لە وەڵامی فەتواکەی شەهید سەدردا."
وتیشی: "ڕێکخراوی بەدر لە بەرنامەی بەرخۆدان و نیشتمانپەروەری و سیاسییە گشتگیرەکەیدا ڕوون بوو،" و ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئاڵنگارییەکی گەورە هەیە کە ڕووبەڕووی بنیاتنانی دەوڵەت دەبنەوە دوای بیست ساڵ لە ڕزگاربوون لە دیکتاتۆریەت."


جەختیشی کردەوە لە "بەهێزکردن و پێکەوەژیانی هێزە نیشتمانییەکان و بەردەوامبوونی پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەتێکی عەقڵانی کە بتوانێت خواستەکانی گەلی عێراق بەژیانێکی شکۆمەند بەدی بهێنێت"، ئاماژەشی بەوەدا کە "ئێمە پشتیوانی  هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکەین کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی گەل دەکات لەپێناو پشتیوانیکردنی سەقامگیری دەوڵەت لە ڕووی سیاسی و ئەمنییەوە، ئەمەش دەبێت ئەولەویەتی سەرەکی بێت بەهاوتەریبی لەگەڵ چەسپاندنی پەیوەندی لەگەڵ مەرجەعیەتی باڵا وگوێڕایەڵیکردنی رۆڵی باوکایەتی
جەختیشی کردەوە لە گرنگی پشتیوانیکردنی سەرۆک وەزیران لە جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت وبەرنامە پێویستەکان بۆ بەدیهێنانی پەرەپێدان و خزمەتگوزاری بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەل و دروستکردنی هەلی کار بۆ گەنجان لە ڕێگەی چالاککردنی کەرتی تایبەت و زیندووکردنەوەی وەبەرهێنان، جەختیشی کردەوە لە پێویستی پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ باشترکردنی سەقامگیری ئەمنی دڵنیاکەرەوەی ئێستا کە دەبێت بەردەوام بێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

2026-11-18 20:54 498
الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

2026-11-18 20:25 2482
الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

2026-11-18 19:25 3256
رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

2026-11-18 19:03 2896
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

2026-11-18 18:40 3104
اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

2026-11-18 18:38 3065
الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

2026-11-18 17:38 3211
مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

2026-11-18 15:50 8120
الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

2026-11-18 15:31 8046
مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

2026-11-18 13:28 7050
تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

2026-11-18 12:31 8936
ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

2026-11-18 12:19 7321
الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

2026-11-18 11:41 6311
النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

2026-11-18 11:01 5896
عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

2026-11-18 09:01 5488
إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

2026-11-18 10:01 8736
انطلاق القمة العربية للمشروعات الصغيرة والمتوسطة في بغداد

انطلاق القمة العربية للمشروعات الصغيرة والمتوسطة في بغداد

2026-11-18 09:38 7730
إيكو عراق يكشف تقنيات حديثة بتهريب النفط تُكبد الاقتصاد خسائر فادحة

إيكو عراق يكشف تقنيات حديثة بتهريب النفط تُكبد الاقتصاد خسائر فادحة

2026-11-18 10:33 6146