ئیسرائیل ماڵی باڵیۆزی ئێرانی له دیمه‌شق بۆردومان كرد
چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی سووریا ڕوویان دا؛ هاوكات ڕوانگه‌ی سووری ئاماژه به ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌كات، له‌لای خۆیه‌وه ئاژانسی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاندووه، ئیسرائیل ماڵی باڵیۆزی ئێرانی له دیمه‌شق بۆردومان كردووه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی نیسانی 2024) ئاژانسی فه‌رمی سووریا ڕایگه‌یاند، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ڕوویان دا.
ئاژانسی فه‌رمی سووریا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان و زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كه‌كه به ئامانج گرتووه.
هاوكات ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران ئاشكرایان کرد، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به ئامانج گیراوه.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان لە بۆردۆمانەکەی ئیسرائیل شەش کەس کوژراون.
