خامنەیی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات : وایان لێدەکەین پەشیمان بن لەم تاوانە و تاوانەکانی تر
عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئیسلامی ئێران لەبارەی بەئامانجکردنی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق لێدوانی دا و جەختی لەوە کردەوە کە "ئیسرائیل سزا دەدرێت، ئێمەش وایان لێدەکەین پەشیمان بن لەم تاوانە و سەرجەم تاوانەکانی دیکەی". خامنەیی پێشتر وتی: ژەنەڕاڵ محەمەد ڕەزا زاهیدی و ژەنەڕاڵ محەمەد هادی حاج ڕەحیمی لە تاوانێک کە لە لایەن قەوارەی ڕقاوی قۆرخکاری زایۆنیستیەوە ئەنجام درا، شەهید بوون و دەشڵێت: ژەنەڕاڵ زاهیدی لە چاوەڕوانی شەهیدبووندا بوو لە مەیدانی مەترسی و جیهاد لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، هیچی لەدەست نەدا، بەڵکو پاداشتی بەدەست هێنا”، بەڵام لەدەستدانی بۆ گەلی ئێران زۆر گەورەیە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی دەیانناسی.” جەختیشی کردەوە، "ئەو قەوارە زیانبەخشە لەسەر دەستی پیاوە قارەمانەکانمان سزا دەدرێن. وایان لێدەکەین پەشیمان بن لەم تاوانە و سەرجەم تاوانەکانی دیکە".

