سودانى پێشوازی دەکات لە پاتریارک مار لویس ڕافایل ساکۆ
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە ڕێبەری کلدانییەکان لە عێراق و جیهان پاتریارک مار لویس ڕافایل ساکۆ و شاندەکەی یاوەری.
نوسينگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-لە میانەی دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی عێراق و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵات تاوتوێ کرا، ئەمەش یارمەتی دەری حکومەت بوو بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی بەرنامەکەی و جێبەجێکردنی تێڕوانینی داهاتووی لە عێراقێکی بەهێز و ئاوەداندا.
سودانی خۆشحاڵی خۆی بۆ گەڕانەوەی پاتریارک بۆ بەغدا و گرنگی بوونی و ڕۆڵەکەی دەربڕی و جەختی لە بهپیرهوهچوونی حکومەت کردەوە بۆ پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عێراقیدا بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوڵاتیبوون، کە بریتییە لە کلیلی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی و باشترکردنی دۆخی کۆمەڵایەتی هەموو عێراقییەکان و لە بەرنامە وەزارییەکەیدا ئەمەی پشتڕاستکردووەتەوە.
هەروەها سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە ڕۆڵی مێژوویی پێکهاتەی کرستیان کرد لە عێراق و بەشداری کردنیان لە بنیاتنانی دەوڵەت و بەهێزکردنی کۆڵەکەکانی و جەختی لەوە کردەوە کە وڵات بەهێز و جیاوازە بە پێکهاتەکانییەوە و لە چوارچێوەی عێراقی گەورەدا دەژین و ئاماژەی بەوەش کرد کە بەدواداچوون بۆ هەموو پرسەکانی پەیوەندیدار بە پێکهاتەی کرستیان و پێکهاتەکانی تری عێراق دەکات.
لە لای خۆیەوە، پاتریارک پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە و جەختی لە گرنگی هەوڵی زیاتر کردەوە بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت ئەرکەکانی خۆی بەرانبەر بە گەلی عێراق جێبەجێ بکات و بارودۆخیان باشتر بکات و تەواوی پێداویستییەکانیان بەدەست بهێنێت، هەروەها بەدواداچوون بۆ پرسی کەمینەکان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان بکات.
