وەزیری کارەبای عێراق وێستگەیەکی کارەبا لە پارێزگای واست نۆژەن دەکاتەوە
وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو، وێستگەیەکی کارەبا لە پارێزگای واست نۆژەن دەکەنەوە و لەڕێگەیەوە دوو هەزار و ٨٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتیمانی زیاد دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە، زیاد عەلی وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، بە هاوکاری کۆمپانیای " شەنگهای"ـی چینی وێستگەی کارەبای زوبەیدیە لە پارێزگای واست نۆژەن دەکەنەوە کە توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی سێ هەزار مێگاوات کارەبای هەیە
ئاماژەی بەوەش کرد، نۆژەکردنەوەی ئەو وێستگەیە بەشێکە لە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو تاوەکو بتوانن بەرهەمهێنانی کارەبا بەراورد بە وەرزی هاوینی ساڵی رابردوو زیاد بکەن.
باسی لەوەش کرد، وێستگەکە توانای بەرهەمهێنانی دوو هەزار و ٨٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە، لە شەش یەکەی جیاواز پێکهاتووە کە چوار یەکەی لەلایەن ستافی کۆمپانیا چینییەکەوە، دوانەکەی دیکەش لەلایەن ستافی وەزارەت نۆژەن دەکرێتەوە.
وتیشی، بڕیارە کارەکانی نۆژەنکردنەوەکە تاوەکو مانگی داهاتوو تەواو بکرێن و وێستگەکە بکەوێتە کار.
