المطلع
عاجل

post-image

سەرۆکی حکومەتی هەرێم:ئەنفال زامێکی ساڕێژنەبووی جەستەی گەلی کوردستانە


17:36 كوردستان
2024-04-14
37737

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنفال "تاوانێکی گەورە و زامێکی ساڕێژنەبووی جەستەی گەلی کوردستان". دەشڵێت، "بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووری حکومەتی فیدراڵە، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان و هەموو قوربانییانی دەستی ڕژێمی بەعس بکاتەوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14-04-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 36 ساڵەی یادی ئەنفال؛ لە راگەیەندراوێکدا گوتی، "ئەمڕۆ یادی تاوانێکی گەورە و زامێکی ساڕێژنەبووی جەستەی گەلی کوردستان دەکەینەوە، کە 36 ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی پێشووی عێراق، لە پێناو سڕینەوە و قڕکردنی گەلی کوردستان، شاڵاوی جینۆساید و کۆمەڵکوژیی ئەنفالی ئەنجام دا".

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەنفال تاوانێکی کەم وێنە و لەبیرنەکراوە و دەبێ هەمیشە ئەو تاوانانە و قوربانییەکانمان لە یاد بێت و نەوەکانمان بزانن کە خەڵکی کوردستان، چ قوربانییەکی مەزنیان لە پێناو مافە نەتەوەییە ڕەواکانی داوە".

حکومەتی هەرێمی كوردستان، وەکو ئەوەی مەسرور بارزانی ئاماژەی پێ کردووە، "لە کاتێکدا خزمەتکردنی زیاتری بنەماڵە و کەسوکاری ئەنفالکراوان بە ئەرکی خۆی دەزانێت، لە هەمانکاتدا دووپاتیشی دەکاتەوە کە ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووری حکومەتی فیدراڵە، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان و هەموو قوربانییانی دەستی ڕژێمی بەعس بکاتەوە".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەوەی مایەی داخە تا ئێستاش کەس و لایەن هەن دەیانەوێ بە بیرکردنەوەیەکی شۆڤێنیانە و بە هەمان ئەو عەقڵییەتەی لە پشتی ئەنجامدانی ئەنفالەوە بوو، نکۆڵی لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بکەن کە لە ئەنجامی خەبات و تێکۆشانێکی بێ وێنەی خەڵکی کوردستانەوە بەدەست هاتوون".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە ساڵیادی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان دادەنوێنین و هەمیشە لە یادەوەریماندا زیندوون".

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

نيويورك تايمز: أميركا استأنفت تحويلات الدولار إلى العراق

نيويورك تايمز: أميركا استأنفت تحويلات الدولار إلى العراق

2026-07-02 09:13 1503
حرب الفساد في العراق تتوسع... اعتقالات جديدة تلاحق شبكات المال والنفوذ

حرب الفساد في العراق تتوسع... اعتقالات جديدة تلاحق شبكات المال والنفوذ

2026-07-01 19:25 5364
صادقون: حملة مكافحة الفساد ستطال الجميع مهما كانت المناصب

صادقون: حملة مكافحة الفساد ستطال الجميع مهما كانت المناصب

2026-07-01 23:27 5047
رئيس الوزراء يجري جولة ليلية بشوارع وأسواق العاصمة بغداد

رئيس الوزراء يجري جولة ليلية بشوارع وأسواق العاصمة بغداد

2026-07-01 23:59 5737
الإيقاع بمدرس ينتحل صفة مضمد في بغداد

الإيقاع بمدرس ينتحل صفة مضمد في بغداد

2026-07-01 20:30 4569
صحيفة أمريكية: الولايات المتحدة تدرس تقليص تواجدها العسكري بالسعودية

صحيفة أمريكية: الولايات المتحدة تدرس تقليص تواجدها العسكري بالسعودية

2026-07-01 22:01 4452
أوروبا تمدد تحذيرها الجوي وتدعو لتجنب أجواء العراق وإيران ولبنان

أوروبا تمدد تحذيرها الجوي وتدعو لتجنب أجواء العراق وإيران ولبنان

2026-07-01 18:02 4730
العراق يقترب من إطلاق خدمات ستارلنك للإنترنت الفضائي

العراق يقترب من إطلاق خدمات ستارلنك للإنترنت الفضائي

2026-07-01 23:14 4875
شمول أكثر من ستة آلاف شخص من ذوي الإعاقة بالدراسات العليا

شمول أكثر من ستة آلاف شخص من ذوي الإعاقة بالدراسات العليا

2026-07-01 19:01 5738
إنجلترا تقلب الطاولة على الكونغو وتتأهل لمقابلة المكسيك في كأس العالم

إنجلترا تقلب الطاولة على الكونغو وتتأهل لمقابلة المكسيك في كأس العالم

2026-07-01 21:04 5096
الأسطول البحري الأمريكي يعلن مقتل جندي وإصابة 3 في بحر العرب

الأسطول البحري الأمريكي يعلن مقتل جندي وإصابة 3 في بحر العرب

2026-07-01 21:00 5629
الدولار يتراجع في بغداد ويرتفع في أربيل مع إغلاق التداولات

الدولار يتراجع في بغداد ويرتفع في أربيل مع إغلاق التداولات

2026-07-01 17:13 5407
ترامب: اجتماعنا مع إيران كان ممتازاً وإحراز تقدم في الاتفاق

ترامب: اجتماعنا مع إيران كان ممتازاً وإحراز تقدم في الاتفاق

2026-07-01 16:41 4263
إدارة مطار بغداد: الحريق خارج المنشآت التشغيلية ولا تأثير على الرحلات

إدارة مطار بغداد: الحريق خارج المنشآت التشغيلية ولا تأثير على الرحلات

2026-07-01 15:00 6306
المباشرة بصرف رواتب المتقاعدين لشهر تموز

المباشرة بصرف رواتب المتقاعدين لشهر تموز

2026-07-01 14:45 7361
التربية تعلن نتائج الصف الثالث المتوسط + رابط

التربية تعلن نتائج الصف الثالث المتوسط + رابط

2026-07-01 14:00 4735
إعفاء وتدوير عدد من مديري تشكيلات وزارة الصناعة بأمر وزاري

إعفاء وتدوير عدد من مديري تشكيلات وزارة الصناعة بأمر وزاري

2026-07-01 13:33 5277
مكتب السيد السيستاني: إلقاء مياه المجاري والمخلفات في الأنهار محرم شرعاً

مكتب السيد السيستاني: إلقاء مياه المجاري والمخلفات في الأنهار محرم شرعاً

2026-07-01 12:45 4910