جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ... هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرامبەر تایلەند شکستی هێنا
جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان هەڵبژاردەی نیشتمانی بە دوو گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر تایلەند شکستی هێنا.
لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان، هەڵبژاردەی عێراق روبەڕووی تایلەند بوەوە.
لە گێمی یەکەم ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو، بەڵام تایلەندییەکان سەرکەوتوو تر بوون لە بەردەم گۆڵدا و لە خولەکی 26 واریس چۆلتۆنگ گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن و ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی پێهات.
لە گێمی دووەمدا لاوەکانی عێراق هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرەڕای ئەوەی سەرکەوتوو نەبوون لە خولەکی 65 یاریزان پۆیپیمی ئەنجامەکەی بۆ تایلەند کرد بە دوو هێندە و سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام بە بردنەوەی تایلەندییەکان کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاریدا شکستی هێنا و خاوەنی هیچ خاڵێک نییە، تایلەندییەکانیش بە سێ خاڵ چوونە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەی سێیەم
