المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و توندڕەوی لەپێناو پێکەوەژیانی ئاشتییانە


16:12 عێراق
2024-04-18
29545

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە گلین مایەڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:-لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-4-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار جەختی لە گرنگی کاری هاوبەش کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی هاریکاری دووقۆڵی، بەشێوەیەك کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دۆست بکەن. هەروەها پێویستی سەردانی وەفدەکانی هەردوو وڵات و سودوەرگرتن لە ئەزمونی ئوسترالیای لە بوارەکانی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان و بەگەڕخستنی زەوی دوپاتکردەوە. 
سەرۆك کۆمار باسی لەو ئاڵنگاریانە کرد، کە روبەڕوی ناوچەکە دەبنەوە، ئاماژەی بە پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانیش کرد بۆ راگرتنی پەرەسەندنەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لەسەرئاستی ناوچەکە و جیهاندا. 
هەروەها بەڕێزیان باسی لە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەدا پەیوەندییەکان لەبەر رۆشنایی خواستی هەردوولا بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش، کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنێت و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان بکات بەگوێرەی دەستور و یاسا، باشتربون و بەرەوپێشەوەچون.
هاوکات سەرۆك کۆمار هەڵوێستەکانی حکومەتی ئوسترالیای بەرزنرخاند لە پشتیوانیکردنی عێراق لە بواری بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و هاریکاری ئەمنی، جەختیشی لە گرنگی بەردەوامبونی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی باندە تیرۆریستییەکان و توندڕەوی لەپێناو برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان هەمواندا.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئوسترالیا جەختی لە خواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و بەهێزکردنی هاریکاری لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 1480
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 2641
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 3846
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 3168
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3833
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4503
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3459
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4377
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 3924
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4466
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4478
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4664
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5168
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4240
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5895
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8054
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 6008
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7181