خولی ئەستێرەکانی عێراق... دهۆک لەگەڵ نەفتی وەسەت یەکسان بوو
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دهۆک لە نێو هاندەرانی بەرامبەر نەفتی وەسەتی کۆتایی ریزبەندی بە دوو گۆڵ یەکسان بوو.
لە یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەفتی وەسەتی کرد.
لە گێمی یەکەم لە خولەکی 26 عەباس جاسم گۆڵی یەکەمی نەفتی وەسەتی تۆمارکرد، پاش ئەوەش کوڕانی خاوەن یاریگا هەوڵەکانیان خستەگەڕ بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامە تا لە خولەکی شەشی زیادکراوی تایمەکە عیماد لواتی گۆڵی یەکسانی بۆ تۆمارکردن.
لە گێمی دووەم یارییەکە بە یەکسانی تا کۆتاییەکان درێژەی کێشا بەڵام لە خولەکی 83 عەباس جاسم دووەم گۆڵی نەفتی تۆمارکرد و بەربەستی یەکسان بوونی شکاند لە تایمەکەدا، یارییەکە نزیک بوو لە تەواو بوون بەڵام لە خولەکی 97 لێدانێکی سزا بۆ دهۆکی خاوەن یاریگا هەژمارکرا و عیماد لواتی توانی بە سەرکەوتووانە گۆڵی یەکسان تۆماربکات.
بەم یەکسانبوونەش دهۆک خاڵەکانی بوون بە 35 خاڵ و لە پلەی شەشەم دێت، نەفتی وەسەتیش 11 خاڵی هەیە لە پلەی 20ەم و کۆتایی.
