سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەپێویستی سوود وەرگرتن لەمێژووی عێراق و کلتور و شارستانییە دێرینەکەی
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی عەرەبی پەروەردەو ڕۆشنبیری وزانست دکتۆر محەمەد ولد ئەعمەر و شاندەکەی یاوەری .
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-لەمیانەی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 30-4-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی دکتۆر ئەحمەد فەکاک بەدرانی وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان. سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە جیهان پێویستی بە ڕاپەڕینێک هەیە لە بواری فێرکردن و ڕۆشنبیری و هونەردا و ئاماژەی بەوەدا کە گەلی عێراق چەندین ساڵ ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت بوونەوە کە بە هۆیەوە لەم بوارانەدا زۆر دواکەوتن.
هەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لە گرنگی فێرکردن و ڕۆشنبیری لەژیانی گەلان و کلتوور زمانی پەیوەندی و نزیکبوونەوەی نێوان نەتەوەکان و وڵاتانە و ڕێگایەکیشە بۆ پێشخستنی وڵاتان.
ڕەشید دوپاتی لە پێویستی کارکردن بۆ پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە لەڕێگای بڵاوکردنەوەی کلتووری خۆشەویستی و هەماهەنگی و چەسپاندنی بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ لەنێو هەمووان و پێویستی کارکردنی حکومەتەکان بۆ باشترکردنی واقیعی کلتووری و پەرەپێدانی پەروەردە و فێرکردن.
سەرۆک کۆمار جەختیشی کردەوە بۆ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانستی عەرەبی لە پێویستی سوود وەرگرتن لە مێژووی عێراق لەبوارە کلتووری و شارستانییە کۆنەکانی و هەوڵدانی زیاتر بۆ گواستنەوەی ئەم مێژووە بۆ تەواوی نەتەوەکان و گەلان بۆ ئاشنا بوون دەربارەی بوارە زیندەوەکانی ئەم وڵاتە مەزنە.
سەرۆک کۆمار هەروەها تیشکی خستە سەر ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە و دوپاتیشی لەوە کردەوە کە پێویستە بگەینە چارەسەرێکی ڕەوا و گشتگیر بۆ کێشەی فەڵەستین و پێویستی ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر غەزە و فراوانکردنی قەبارەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خێزانە گەمارۆدراوەکان.
لەلای خۆیەوە د. محەمەد ولد ئەعمەر، ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بە کارەکانی ڕێکخراوەکە خستەڕوو و ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکخراوەکەیان چەندین کۆنفرانس و سیمیناری ئەنجامداوە کەچەندین ڕاسپاردە و بڕیاری بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی وڵاتانی ناوچەکە دەبنەوە لەسەر ئاستی پەروەردە و ڕۆشنبیری پێشکەش کردوە.
هەروەها ولد ئەعمەر، باسی لەو ئاستەنگانە کرد کە ڕووبەڕووی ڕێکخراوەکە دەبنەوە لە ڕووی توێژینەوەی زانستی و گەشەپێدانی ئابووری و کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی.
د.محەمەد ولد ئەعمەر، جەختیشی کردەوە کە عێراق وڵاتێکە شایەنی ئەوەیە بەهای کلتووری و شارستانیەتی خۆی پێبدرێت و دوپاتیشی لەوە کردەوە کە هەمەجۆری نەژادی لە گۆڕەپانی عێراقدا بە ڕونی لە دیمەنی کلتووریدا بەدی دەکرێت.
