بانكی رەشید ئاستی پێدانی قه‌رز به هاوڵاتیان بۆ 75 ملیۆن دینار به‌رزده‌كاته‌وه
بانكی ره‌شیدی عێراقی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاریدا، ئاستی پێدانی قه‌رزی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناسازی بۆ 75 ملیۆن دیناری عێراقی به‌رزبكاته‌وه.
بانكی ره‌شید له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بانكه‌كه‌یان بڕیاریداوه به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پێدانی قه‌رز به‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت خان‌و یاخود بیناكانیان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه یان خان‌و و بینای نوێ دروستبكه‌ن بۆ 75 ملیۆن دینار".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ ڕێكاره‌كانی به‌خشین، محه‌مه‌د سه‌میر عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ره‌شید بڕیاریدا به پێدانی ده‌سه‌ڵات به به‌ڕێوه‌به‌رانی لقه‌كانی بانكه‌كه بۆ پێدانی 50 ملیۆن دینار به‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت قه‌رزی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناسازی وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیشیان پێدراوه به‌پێدانی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی زیاتر كه پێویست بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سه‌باره‌ت به نوسینگه‌كانی بانكی ره‌شید ده‌سه‌ڵات دراوه به لیژنه‌ی قه‌رز له نوسینگه‌كان بۆ پێدانی بڕی قه‌رزه‌كه به هاوڵاتیان".
بانكی ره‌شید داوای له "هه‌مو ئه‌و كه‌سانه كردوه كه ده‌یانه‌وێت داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن سه‌ردانی لقه‌كانی بانكه‌كه‌یان بكه‌ن له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه ئیداری و یاساییه‌كانی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه".
