المطلع
عاجل

post-image

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکاتەوە


21:04 كوردستان
2024-05-08
27876

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکاتەوە و وتیشی: هەڵبژاردن باشترین بژاردەیە بۆ گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ کۆنگرێسمان براد شنایدەر، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی 'دیموکراتەکان کۆبووەوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى نوسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکى یەکێتى، لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق روونکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامیی گفتوگۆی بەرپرسیارانەی نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق، فاکتەری سەرەکیی بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاڕاستەکردنی وڵاتە بەرەو خۆشگوزەرانی. بۆ ئەمەش دەبێت هەموولایەک بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان پێشبخەن و هەوڵەکان لەخزمەت خەڵکدا بێت."

لە راگەیەندراوەکەی نوسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکى یەکێتى ئاماژە بەوەشکراوە، پرسی تیرۆر و بەردەوامیی هاوکارییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە تەوەرێکیتری دیدارەکەبوو و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ وتی، جەخت لە چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە لەچوارچێوەی هێزێکی نیشتمانی و نەتەوەییدا. فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازییەکانیش لەنێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا دەبێتە مایەی سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لەسەر ژیانی خەڵک.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جگەلەوەی جەختی لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد لە عیراق کردەوە، راشیگەیاند، باشترین بژاردە بۆ گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانی و هەنگاونان بەرەو هەرێمێکی دیموکراسی و خۆشگوزەرانتر هەڵبژاردنە، کە جەخت لە بەڕێوەچوونی دەکەینەوە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا. ئەوەش بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی نوسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکى یەکێتى.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إنجلترا تقلب الطاولة على الكونغو وتتأهل لمقابلة المكسيك في كأس العالم

إنجلترا تقلب الطاولة على الكونغو وتتأهل لمقابلة المكسيك في كأس العالم

2026-07-01 21:04 916
الأسطول البحري الأمريكي يعلن مقتل جندي وإصابة 3 في بحر العرب

الأسطول البحري الأمريكي يعلن مقتل جندي وإصابة 3 في بحر العرب

2026-07-01 21:00 958
الدولار يتراجع في بغداد ويرتفع في أربيل مع إغلاق التداولات

الدولار يتراجع في بغداد ويرتفع في أربيل مع إغلاق التداولات

2026-07-01 17:13 2763
ترامب: اجتماعنا مع إيران كان ممتازاً وإحراز تقدم في الاتفاق

ترامب: اجتماعنا مع إيران كان ممتازاً وإحراز تقدم في الاتفاق

2026-07-01 16:41 2505
إدارة مطار بغداد: الحريق خارج المنشآت التشغيلية ولا تأثير على الرحلات

إدارة مطار بغداد: الحريق خارج المنشآت التشغيلية ولا تأثير على الرحلات

2026-07-01 15:00 4410
المباشرة بصرف رواتب المتقاعدين لشهر تموز

المباشرة بصرف رواتب المتقاعدين لشهر تموز

2026-07-01 14:45 5143
التربية تعلن نتائج الصف الثالث المتوسط + رابط

التربية تعلن نتائج الصف الثالث المتوسط + رابط

2026-07-01 14:00 3011
إعفاء وتدوير عدد من مديري تشكيلات وزارة الصناعة بأمر وزاري

إعفاء وتدوير عدد من مديري تشكيلات وزارة الصناعة بأمر وزاري

2026-07-01 13:33 3595
مكتب السيد السيستاني: إلقاء مياه المجاري والمخلفات في الأنهار محرم شرعاً

مكتب السيد السيستاني: إلقاء مياه المجاري والمخلفات في الأنهار محرم شرعاً

2026-07-01 12:45 3530
سند: العراق ماضٍ ليكون مركزاً إقليمياً للاتصالات وممراً دولياً للبيانات

سند: العراق ماضٍ ليكون مركزاً إقليمياً للاتصالات وممراً دولياً للبيانات

2026-07-01 12:00 4204
الدولار يفتتح تعاملات اليوم على انخفاض في الأسواق العراقية

الدولار يفتتح تعاملات اليوم على انخفاض في الأسواق العراقية

2026-07-01 11:15 4536
الأنواء الجوية: ارتفاع درجات الحرارة وطقس صحو لأربعة أيام

الأنواء الجوية: ارتفاع درجات الحرارة وطقس صحو لأربعة أيام

2026-07-01 09:35 4833
الأهداف العكسية تهدد رقم مونديال 2018 القياسي في كأس العالم

الأهداف العكسية تهدد رقم مونديال 2018 القياسي في كأس العالم

2026-06-30 21:22 5557
التربية تحدد يوم غد رسمياً موعد إعلان نتائج الثالث متوسط

التربية تحدد يوم غد رسمياً موعد إعلان نتائج الثالث متوسط

2026-07-01 00:01 7753
ضبط أكثر من 20 بطاقة كي كارد معدة للتهريب في مطار بغداد الدولي

ضبط أكثر من 20 بطاقة كي كارد معدة للتهريب في مطار بغداد الدولي

2026-06-30 21:01 6569
الحلبوسي: رفع الحصانة عن النواب لا يعني إدانتهم… ولا حصانة لفاسد

الحلبوسي: رفع الحصانة عن النواب لا يعني إدانتهم… ولا حصانة لفاسد

2026-06-30 22:01 6444
الزيدي يصدر تعليمات مشددة لتنظيم الزيارات المليونية بأبهى الصور

الزيدي يصدر تعليمات مشددة لتنظيم الزيارات المليونية بأبهى الصور

2026-06-30 22:39 6116
الأمين العام لمجلس تعاون دول الخليج: أمن العراق يمثل أولوية لنا

الأمين العام لمجلس تعاون دول الخليج: أمن العراق يمثل أولوية لنا

2026-06-30 19:34 5721