ئه‌میری كوه‌یت په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
مه‌شعه‌ل ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح ئه‌میری كوێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ڕاگرتنی ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ی ده‌ستوری وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له چوار ساڵ زیاتر نه‌بێت ڕاگه‌یاند.
ئه‌میری كوه‌یت له وتارێكدا كه ئاڕاسته‌ی گه‌لی وڵاته‌كه‌ی كرد رایگه‌یاند، "وڵاته‌كه‌مان به قۆناغێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه و ده‌بێت ئامۆژگاری پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ ده‌رچون له‌م بارودۆخه"، ئه‌و كارانه‌شی سه‌ركۆنه كرد كه "پێشێلكردنی یاسا ده‌ستورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ن".
مه‌شعه‌ل ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌ندێك له‌و كارانه به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕی خۆیان ڕۆیشتن كه چیتر قبوڵ ناكرێت و هه‌وڵیاندا ده‌ستوه‌ردان له ده‌سه‌ڵاته‌كانی شازاده بكه‌ن، ئێمه ڕوبه‌ڕوی سه‌ختی و ئاسته‌نگی به‌رگه نه‌گیراو بوینه‌وه بۆ ڕزگاركردنی وڵات بڕیارێكی قورس ده‌ده‌ین".
ئه‌میری كوێت له وتاره‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه كه هیچ كه‌سێك له سه‌روی یاساوه نییه و ڕێگه به هیچ كه‌سێك نادات دیموكراسی بقۆزێته‌وه بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت، له هه‌مانكاتیشدا جه‌ختیكرده‌وه كه ڕێگه نادات سازش له‌سه‌ر شكۆی كارمه‌ندانی ئه‌منی بكرێت.
مه‌شعه‌ل ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران مافێكی ده‌ستورییه بۆ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و كه‌س ناتوانێت ده‌ستوه‌ردانی تێدا بكات".
