گه‌شتی راسته‌وخۆی فڕۆکەوانی نێوان شاری هه‌ولێر و كوه‌یت ده‌ستپێده‌كات
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگادا پێشوازی لهه تارق عه‌بدولڵا ئفه‌ره‌ج باڵیۆزی كوه‌یت له عێراق و عوسمان داوود كونسوڵی گشتی كوه‌یت له هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گشت سێكته‌ره جیاوازه‌كان كرده‌وه و سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به مێژووی په‌یوه‌ندییه سیاسیی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێوان كوه‌یت و هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر كۆی ئاسته‌كانیی نێوان هه‌ولێر و كوه‌یت په‌یوه‌ندیی دێرین و له‌مێژینه‌ن، هه‌ردوو گه‌لی كوه‌یت و كورد له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوچووی به‌عس دووچاری سته‌م و كۆمه‌ڵكوژیی و له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه.
ئومێد خۆشناو دەشڵێت: خه‌بات و به‌رخوودانی هه‌ردوو گه‌ل به ئاراسته‌ی كۆتاییهێنان به‌و سته‌مه بوو، له كۆتادا هه‌ردوو گه‌ل به سه‌ربه‌رزی مانه‌وه و سته‌مكاران كۆتاییان هات.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه وه تاكو ئێستا هاووڵاتیانی كوه‌یت بۆ گه‌شتكردن روویان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت هه‌ولێر كردووه، هه‌میشه به رێزه‌وه پێشوازیكراون.
پارێزگای هەولێر لەدوای ئەم کۆبوونەوەیە ڕایگەیاند، به‌م نزیكانه گه‌شتی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و كوه‌یت ده‌ستپێده‌كات.
