شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەردەوامیی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستانی بە گرنگ دەزانێت
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ماکسیم ڕۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکایەتی هەرێم لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووردا و چەند پرسێکی گرنگ و هاوبەش، تاوتوێ کران.
جێگری سەرۆکی هەرێم، بەردەوامیی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستانی بە گرنگ زانی، دووپاتی کردەوە کە برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان خواستی هەرێمی کوردستانە، هەروەها جەختی لە گرنگی و ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمى كوردستان کردەوە، لەپێناو بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق.
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکهى بە گرنگییەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانێت، هەروەها پاڵپشت و بەردەوام دەبن لە ههماههنگى و برەودانى زیاتر به پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوانیان.
