دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی یازدە بەرپرس کە بونیان نییە ڕاگەیاند
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەغدا توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە خۆی وەک باوکی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناساندووە و بۆ مەبەستی وەرگرتنی پارە لە فەرمانگەکانی حکومەتدا، ئۆپەراسیۆنەکەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نەجەف دوای کاراکردنی هەوڵەکە ئەنجامدرا".
ئاماژە بەوەشکراوە، مەفرەزەکانیان توانیانە کەسێکی دیکەش دەستگیربکەن کە خۆی وەک کوڕی بەرپرسێکی باڵای عێراق ناساندووە.
ئەوەش هاتووە، " ێنج تۆمه‌تباری دیکەش ده‌ستگیركراون كه خۆیان وه‌ک به‌رپرسی باڵای حكومه‌ت نیشانداوه به مه‌به‌ستی فێڵكردن له هاوڵاتیان و چه‌واشه‌كردنیان بۆ ئه‌وه‌ی له پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا و دیاله و واست پۆستیان پێبده‌ن و دایان بمه‌زرێنن".
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی دەشڵێت، "مه‌فره‌زه‌كان توانیان چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن كه خۆیان وه‌ک (پزیشكی پسپۆڕ) نیشانداوه، به‌و پێیه‌ی له‌كاتی پراكتیزه‌كردنی ئه‌م پیشه‌یه له‌ناو كلینیكه‌كانیان له پارێزگاكانی (به‌غدا، كه‌ربه‌لا، میسان) به ده‌ستی سور ده‌ستگیركراون".
