خولی سعودییە... نەسڕ بەچوار گۆڵ لە ئیتیحادی بردەوە
لە خولی سعودییە نەسڕ بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆتا هەفتەی بەبردنەوە لە ئیتیحاد کۆتایی پێهێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی سعودییە، نەسڕ لە یاریگای خۆیدا میونداری ئیتیحادی کرد.
لە گێمی یەکەم ئاستی نەسڕ باشتر بوو پاش چەندین هێرش توانیان لە خولەکی سێی زیادکراوی تایمەکە لەڕێگای کریستیانۆ رۆناڵدۆوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و ئەو گێمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە دووەم دووەم پاش چەند هێرشێک لە خولەکی 69 کریستیانۆ رۆنالدۆ دووەم گۆڵی خۆی و یانەکەی کرد تۆمارکرد، نۆ خولەک دواتر عەبدولڕەحمان غەریب بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی نەسڕی تۆمارکرد، پاشان یاریزانانی ئیتیحاد گەڕانەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی 89 و دووی کاتی زیادکراو دوو گۆڵیان لەڕێی یاریزانان شەمرانی و فابینۆوە تۆمارکرد، بەڵام سێ خولەک دواتر نەسڕ لەڕێی مەشاری نەمرەوە گۆڵی چوارەم و دڵنیاییان تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی پێهات و بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ و لە پلەی دووەم وەرزەکەیان کۆتایی پێهێنا، ئیتیحادیش بە 54 خاڵ لە پلەی پێنجەم ئەم وەرزەی کۆتایی پێهات.
