پەرلەمان خەرجکردنی بڕە پارەی بۆ پەرلەمانتاران بەمەبەستی حەجكردن رەتکردەوە
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ پێنجشەممە رەتیكردەوە، كە هیچ بڕە پارەیەكی بۆ پەرلەمانتاران خەرجكردبێت بەمەبەستی حەجكردن، جەختی لەوە كردەوە كە رێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر دژی هەر لایەنێك كە هەوڵی تۆماتباركردنی دەسەڵاتی یاسادانان دەدات.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیندراوێكدا بڵاویکردەوە "هەندێك لە ماڵپەڕە هەواڵییەكان، لەنێویاندا ماڵپەڕی (بغداد حدس)، هەواڵێکیان بڵاوکردوەتەوە باس لەخەرجکردنی بڕە پارە دەکات بۆ پەرلەمانتاران بەمەبەستی حەجکردن ،ئاماژەی بەوەکرد ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دورە لە ڕاستیەوە".
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران"ئەم هەواڵە شەرمەزارییە دوورە لەراستی و دروستی بێ بنەماییە ،بۆیە ئەنجومەنی نوێنەران مافی خۆیەتی ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی هەر لایەنێك بگرێتەبەر كە هەوڵی تۆمەتباركردنی دەسەڵاتی یاسادانان دەدات بە بڵاوكردنەوە زانیاری هەڵە، و كە ئەمە دژایەتی ئازادی ڕۆژنامەگەری و میدیا دەكات ".
